داگیركەری تورك بەردەوام بە چەکە قەدەغەکراوەکان هێرش دەكاتە سەر سەنگەرەکانی بەرخۆدان

328
0
هاوبەشی :

 

سوپای تورکی داگیرکەر لە ناوچەی سیدا بە چەکی قەدەغەکراو هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانی بەرخۆدان.

لە ڕاگەیەنراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگەدا هاتووە:

“هێرشی سوپای تورک بە چەکە قەدەغەکراوەکان؛

لە ١٥ی نیسان دا سەنگەرەکانی بەرخودانمان لە ناوچەی سیدا جارێک بە چەکی قەدەغەکراو بۆردومان کرا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

لە ڕۆژانی ١٥ و ١٦ و ١٧ی نیسان دا، سەنگەرەکانی بەرخۆدانمان لە شاخی جودی، شاخی ئێف ئێم، هەروەها لە دۆڵی لۆلان لە خواکورک و ناوچەکانی چەمچۆ و سیدا ۱۷ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر و ٥٣ جار بە تانک و چەکی قورس بۆردومان کران”.


هاوبەشی :