پارتی چەپی سەوز: لەبەرامبەر فاشیزمدا سەردەکەوین

246
0
هاوبەشی :

هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی چەپی سەوزی سەرحەد لە ناوچەی گەڤەر دەستی پێکرد. لە هەڵمەتەکەدا پەیامی “ئێمە بەسەر فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپەدا سەردەکەوین” راگەیەندرا.

پارتی چەپی سەوز لەناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ دەستی بە چالاکییەکانی هەڵبژاردن لە سەرحەد کرد. گەل لەبەردەم نوسینگەی هەڵبژاردنی پارتەکەدا کۆبوونەوە، بە جۆش و خرۆشەوە پێشوازیان لە کاندیدەکانی پارتی چەپی سەوز و پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) کرد.

پەرلەمانتاری جۆلەمێرگی هەدەپە سەعید دەدە رایگەیاند کە گەلی گەڤەرلە بەرامبەر ستەمی دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە سەری دانەنەواندووە و وتی، “ئێمە لە هەڵبژاردندا بە هێزەوە ئیرادەمان نیشان دەدەین. بەڵێن دەدەین کە لە هەڵبژاردنی ١٤ی ئایاردا هەموو کاندیدەکانمان بنێرینە پەرلەمان”.

هاوسەرۆکی گشتیی پارتی سۆسیالیستی بندەستان (ئەسەپە) ئۆزلەم گوموشتاشیس رایگەیاند، کە لە ژێر قەدی ئەم دارەدا هەموو گەلان کۆبوونەوە و وتی، “لە دژی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە ئەوان لە سەرحەدەوە دەستیان بە رێپێوان کردووە”. گوموشتاش راشیگەیاند، “ئەمە دارێکی ئەوەندە گەورە و ریشەدارە کە هیچ دەسەڵاتدار، هیچ کیمیایی و گازێک ناتوانێت ئەم دارە بچەمێنێتەوە. لە شەڕ دژی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپەدا ئێمە سەردەکەوین”.

هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) کەسکین بایندریش وتی، “ئێمە لە گەڤەر لە دژی ئەم فاشیزمە دەست بە کەمپینی هەڵبژاردن دەکەین”. کەسکین ئەوەشی خستەڕوو کە بە گەورەبوون لە بەرامبەر دەسەڵاتێک کە دەیەوێت گەلان لە کوردستان بێ رێکخستن بکات، فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە دەڕوخێنن.

هاووتەبێژی پارتی چەپی سەوز چیدەم کلیچگون ئوچاریش وتی، “ماوەی ١٠ رۆژە لە گۆڕەپانەکانداین و بینیمان کە ئاکەپە لەناو دەچێت و ئێمە سەردەکەوین. هەموو گەلان لە بەرنامەماندان. لە تورکیا لە پێناو هەموو ئەو گەلانەی کە ماوەیەکی درێژە لە دژی فاشیزم خۆڕاگری دەکەن، ئێمە تێدەکۆشین. ئێمە بە هاوپەیمانیەکەمانەوە زۆر بەهێزین و سەردەکەوین. لە ١٤ی ئایاردا لێپرسینەوەیەکی زۆر گەورە لەگەڵ ئەم حکومەتە دەکەین. خۆی لە خۆیدا شەڕی ئێمە سەرکەوتووە. سەرکەوتنی ١٤ی ئایار لە ئێمە پیرۆز بێت. ئێمە سەردەکەوین”.

دوای پێشکەشکردنی وتارەکان شاندەکە رووی کردە ناوچەی ئەلباکی وان.

هاوبەشی :