لێدوانێکی گرنگی دەمیرتاش بۆ گەلانی تورکیا..

322
0
هاوبەشی :

 

لە پەیجی نیازحامیدەوە وەرگیراوە

پێش کەمێک پێش ئێستا حەسەن جەمال کاندیدی پارتی چەپی سەوز لە هەژماری خۆی لە تویتەر ئاشکرایکرد کە دەمیرتاش لە چەند تویتێکی خۆیدا دەڵێت: ‘ئەگەر ئەردۆگان لە دەسەڵات بکەوێت، هەوڵدەدەین و سەریش دەکەوین لەوەی پەکەکە چەک دابنێت و ئاشتی بەرقەرا بێت. ئەردۆگان لەسەر شەڕ دەژییەت و ئەوەی داوای ئاشتیکرد لە زیندانی ئاخنی”.

چەکدانانی پەکەکە پەیوەستە بە دانپیانان بە مافەکانی گەلی کورد لە دەستوری بنەڕەتی دەوڵەتی تورکیا و ئاواکردنی سیستەمی دیموکراسی خۆسەری لە باکوری کوردستان وتورکیا.

چەک هەمیشە بەلای پەکەکەوە ئامراز بووە هەرگیز ئامانج نییە، دورستبوونی پەکەکە لەسەر دوو وشە دورستبووە’ کوردستان داگیرکراوە” هەرکاتێک مرۆڤی کورد ئازاد بوو و وەک مرۆڤی پلە یەک مامەڵەی لەگەڵداکرا و دان بە زمان و کەلتوری نرا و لەسەر کوردبوونی، زیندانی سیاسی نەکرا، ئیدی هەنگاوی یەکەمی کوردستانی ئازاد دەستپێدەکات.

ئەم لێدوانەی دەمیرتاش وەک بروسکە بەناو رای گشتی بڵاوبۆوە، کە حەتمەن کاریگەری دەبێت لەسەر دەنگدەری سادەی تورکیا، ئەم لێدوانە بەدوو مەرج سەردەگرێت،کە ئەوانەن:

– ئەردۆگان نەمێنێت، چونکە شەڕخوازیی و تیرۆر نامێنێت. بە دەنگدەر  دەڵێت، ئەی  دەنگدەر  ئەگەر ئاشتیت دەوێت وئابورییەکی باشت دەوێت، دەنگ بە ئەردۆگان وفاشیزم مەدە.

– دان بە بوونی کورد لە دەستور بنرێت وەک لە میساقی کەجەکەدا هاتووە و لە پەیڕەوی هەدەپەدا دووپاتکراوەتەوە.

هاوبەشی :