بڵاوبوونەوەی سکانداڵی بەرتیلدانەکانی ئەردۆگان بۆ ڕاوێژکارەکانی دۆناڵد ترامپ

1035
0
هاوبەشی :

كامەران ئەحمەد
بە پێ‌ی دواین ڕاپۆرتی ڕێکخراوی ناحکومی (Open Secrets) سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان ٣٠ ملیۆن دۆلاری وەک بەرتیل بە لۆبییەکانی دەوری سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ بەخشیوە تا کاریگەریی لە سیاسەتەکانی ئیدارەکەی بکەن و لە قازانج و بەرژەوەندی تورکیا بڕیارەکان دەربکەن.
لە ماوەی چوارساڵی مانەوەی ترامپ لە کۆشکی سپی ئەردۆگان پارەی بە پارێزەرە نزیکەکانی دەورری ترامپ بەخشیوە تا کارئاسانی لە پاراستنی بەرژەوەندییەکانی تورکیا بۆ ئەنجام بدەن، هەر ئێستا وەزارەتی داد پەڕاوێکی لەسەر پارێزەرە کۆنەکەی ترامپ (Rudy Giuliani) کردووەتەو پێ‌ ئەچێت چەند کەسی تر لە دۆزی بەرتیلدانەکانەوە تێوە گلابن.
پارێزەر ڕوودی سەرۆکی پێشووی شارەوانی نیویۆرک و لەهەمان کاتدا پارێزەری پێشووی ترامپ بووە. لە ساڵی ٢٠١٧دا داوای لە ترامپ کردووە تۆمەتەکانی دادگای فیدراڵی دژ بە گەورە بازرگانیی ئێرانی نیشتەجێ‌ی تورکیا ڕەزا زەراب( خاوەنی سێ جنسیەی تورکی، ئێرانی و مەقدۆنیای باکوور) هەڵبوەشێنێتەوە. ئەم بازرگانی و قاچاخچی ئاڵتوونە تۆمەتبارە بە یارمەتیدانی بانکی دەوڵەتی هالکبانک(Halkbank) و شکاندنی گەمارۆی ئابوری ئەمریکا و ڕەوانەکردنی ملیارەها دۆلار بۆ ئێران. جگە لەوەش هانی ترامپی داوە بەرهەڵستکاری ئیسلامی فەتحوڵا گویلەن تەسلیم بە تورکیا بکاتەوە.
لە ساڵی ٢٠١٧دا حکومەتی تورکیا گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیای پارێزەریی (Greenberg Traurig LLP) واژۆ کردووە کە ڕوودی شەریکی کۆمپانیاکە بووە لە ساڵی ٢٠١٦ تاکو ٢٠١٨، لە ساڵی ٢٠١٧دا ، 1.2 ملیۆن دۆلاری لە لایەن حکومەتی تورکیاوە وەرگرووە ، هەروەها لە ساڵی ٢٠١٨ نزیکەی 1.7 ملیۆن دۆلار و لە ساڵی ٢٠١٩دا 769,000 هەزار دۆلار. یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیا تۆمارکراوەکانی ٢٠٢٠ لە تورکیا و لە هەمان ساڵدا 1.15 ملیۆن دۆلاری وەرگرتووە. هەروەها ژمارەیەک سیناتۆری دیموکراتەکان بۆیان دەرکەوتووە ڕوودی لە پێناو بەرژەوەندییە دەرەکییەکانی ئۆکرانیاشدا فشاری لەسەر ترامپ دروست کردووە. زەراب لە ساڵی ٢٠١٧دا بۆ ماوەی لانی کەم دووساڵ زیندانی کراو پاش ئازادکلردنی گەڕایەوە تورکیا.
یەکێکی تر لە تێوەگلاوەکانی بەررتیلدانی ئەردۆگان بریتی‌یە لە بریان بالارد (Brian Ballard) کە ملیۆنەها دۆلاری لە لایەن حکومەتی تورکیاە وەگرتووە. لە ساڵی ٢٠١٧ ، 1.1 ملیۆن دۆلارو لە ساڵی ٢٠١٨ ، 750,000 دۆلاری لە لایەن ئەردۆگانەوە وەرگرتووە، لە هەمان کاتدا هالک بانک لە پێناو ڕەوینەوەی شکاندنی گەمارۆی ئابوری سەر ئێران 2.25 ملیۆن دۆلاری وەرگرتووە.
یەکێکی تر لە بەرتیلدراوەکانی ئەردۆگان بریتی‌یە لە ناوەندی Mercury Public Affairs کە ناوەندێکی ڕاوێژکارییە و زۆر لە ترامپەوە نزیک بووە و کاریگەری لەسەر داڕشتنی سیاسەتەکانی کردووە، بەشداری کردووە لە بڵاوبوونەوەی سەروتاری نیویۆرک تایمز لەلایەن وەزیری دەرەوەی توکیا مەولود چاوش ئۆغڵوو لە ساڵی ٢٠١٩ کە لەو سەروتارەدا چاوشئۆغڵوو پاساو بۆ هێرش و پەلاماردانەکانی سوپای تورکیا بۆسەر ڕۆژئاواو سوریا ئەهێنێتەوە و ڕەوایەتییان پێ ئەدات، هەروەها هێزکانی سوریای دیموکرات و پەیەدە بە تێرۆریست ناوئەبات.
ڕاپۆرتەکە چەند بەرتیلدانی تری لە خۆگرتووە و لەم بەستەرە چاوی لێ بکەن:
https://www.opensecrets.org/news/2021/07/rudy-giuliani-scrutinized-foreign-lobbying-trump/
سەروتارەکەی چاوش ئۆغڵوو لە نیویۆرک تایمز

هاوبەشی :