عێراق داوا لە دادگای فیدراڵی ئەمریكا دەكات بڕیارەكەی دژی توركیا جێبەجێ بكات

239
0
هاوبەشی :

ا

لە ئەنجامی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستانی بەبێ ڕەزامەندی بەغدا، وەزارەتی نەوتی عێراق داواكارییەكی فەرمی پێشكەش بە دادگای فیدراڵی ئەمریكا كردوە، بۆ جێبەجێكردنی ئەو بڕیارەی، كە دژی توركیا دەرچووە.

تۆڕی “ئوف شورلیت” ی ئەمریكی بڵاویكردوەتەوە، لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە داواكارییەكی فەرمی پێشكەش بە دادگای فیدراڵی ئەمریكا كردوە، بۆ جێبەجێكردنی ئەو بڕیارەی، كە دژی توركیا دەرچووە، بۆ ئەوەی توركیا ناچار بكات بڕێك غەرامە بدات بە عێراق، كە بە ملیار و نیوێك دۆلاری ئەمریكی مەزەندە دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دەسەڵاتدارانی عێراق دەستیان بە جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە دادوەرییە كردووە، كە مانگی ڕابردوو دژی ئەنقەرە دەرچووە، كە بڕیارێكی غەرامەكردنی لە ئەنجامی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستانی بەبێ ڕەزامەندی بەغدا لەخۆگرتبوو.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ڕێكارە فەرمییەكان دەستیان پێکردووە ئەنقەرە ناچار بە پێدانی ئەو غەرامەیە بکات.

بەگوێرەی تۆڕی بلومبێرگ هەفتەی ڕابردوو توركیا داوای لە عێراق كردبوو، دانوستان لەسەر مەرجەكانی پارەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی بەندەرەكانییەوە بكات، ئەوەش دوای ڕێككەوتنی نێوان بەغدا و هەولێر دێت بۆ دووبارە هەناردەكردنەوەی نەوت لە هەرێمەوە بۆ بازاڕی جیهان.

هاوبەشی :