مایكڵ ڕۆبن: هەواڵگری ئەمەریکا زانیویانە درۆنێكی توركیا لە ناوچەكەدایە و تورکیایان ئاگادارکردووە بەڵام ئەوان گوێیان بە هۆشداریەکەی ئەمەریکا نەداوە

257
0
هاوبەشی :

مایکڵ ڕۆبن لە نوێترین وتاریدا لەسەر ڕوودای هیڕشەکردنە سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی باس لەوە دەکات درۆنی تورکیا هەوڵی کوشتنی ئەمریکیەکان و هاوپەیمانەکانیداوە دەبێت ئیدارەی بایدن وەڵامی هەبێت.

مایکڵ ڕۆبن ئاماژەی بەوەداوە کە درۆنی تورکیا بەهۆی کەشوهەوا نەیتوانیەوە ئامانجەکە بپێکێت، ئەگەر ئەمریکیەکان و هاوپەیمانەکانی دەکوژران.

ڕۆبن دەڵێت هەواڵگری ئەمەریکا پێش ڕووداوەکە زانیویانە کە درۆنێکی تورکی لە ناوچەکە دەسوڕێتەوە، یەکسەر تورکیایان ئاگادارکردووە بەڵام ئەوان گوێیان بە هۆشداریەکەی ئەمەریکا نەداوە.

ئەو لێکۆڵەرە ئەمەریکیە دەڵێت ئەمەریکا دەبێت سزای قورس بخاتە سەر کۆمپانیای بایرەقدەری تورکی، نەهێڵێت لەوە زیاتر ئارامی ناوچەکە تێکبدات.

هەروەها وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەبێت سزای بخاتە سەر خۆلۆسۆی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا کە دەستی لە کوشتن و بۆمبارانی ئێزیدییەکاندا هەیە لەگەڵ هاکان فیدان بەپرسی دەزگای میتی تورکی.

هاوبەشی :