پارتی لە هەولێر نەیانهێشت کۆنگرە رۆژنامەنووسییەکەی كەنەكە بەڕێوە بچێت.

241
0
هاوبەشی :

بڕیاربوو  ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٣٠ى لە بارەگای کۆنگرەى نەتەوەیى کوردستان، لە شاری هەولێر، کەنەکە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنووسى ئەنجامبدات، بەڵام پێش دەستپێکردنى کۆنگرە رۆژنامەنووسییەکە ئاسایشى پارتی دەوربەری بارەگای کەنەکەیان بە هێزێکى زۆرى ئەمنی گرتوو نەیانهێشت کۆنگرە رۆژنامەنووسییەکە بەڕێوە بچێت.

ئەمڕۆ یەک شەممە ٩/٤/٢٠٢٣ لە شاری هەولێر، بڕیاربوو کاتژمێر ١٠:٣٠ لە بارەگای کۆنگرەى نەتەوەىی کوردستان(ک ن ک) کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنووسی لەبارەی ھێرشکردنە سەر فرۆکەخانەی سلێمانی لەلایەن دەوڵەتى تورکیاوە بەڕێوە بچێت، بەڵام پێش دەستپێکردنی کۆنگرە رۆژنامەنووسییەکە ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان دەوربەری بارەگای کەنەکەی گرت و رێگەنادەن نە کەس لەبارەگاکە بێتەدەرەوە نەکسیش بچێتە دەرەوەی بارەگاکە.

هاوبەشی :