نیاز عەبدوڵا: پەیامی وتەبێژەكەی حكومەتی هەرێم لە پەیامی وتەبێژی میتی تورك دەچێت

291
0
هاوبەشی :

 

دەشڵێت: بەهۆی هەژموونی سیاسی و ئابووری و سەربازی توركیا لەسەر هەرێمی كوردستان و بەتایبەت پارتی، حكومەتی هەرێم بەرپرسیارێتی و ناسنامەی نیشتیمانی بەرامبەر بە خەڵكەكەی لە دەستداوە و بووەتە هاوپەیمانێكی ستراتیجی لە دەستدرێژییەكانی توركیا بۆسەر خاكی هەرێم و هێزە سیاسییەكانی دیكە لە باكوور و رۆژئاوای كوردستان.

باسیلەوەشکردووە: بەپێی وتە و پاساوەكانی وتەبێژەكەی حكومەت بێت، ئێران مافی خۆیەتی هەولێر بۆردومان بكات و توركیاش مافی خۆیەتی بەزۆر گوندەكان بە خەڵكی كوردستان چۆڵ بكات و بیانكوژێت، ئەم پاساوانەی حكومەتەكەی مەسرور بارزانی، داهاتووی قەوارەی  هەرێمیش دەخاتە مەترسییەوە و دەرخەرى ئەوەشە مەسرور بارزانی و تیمەكەی، لە دەرەوەی مێژوو بیردەكەنەوە و هیچ خوێندنەوە و تێگەیشتنێكیان بۆ رووداوەكانی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان نییە.

جێگەى ئاماژەیە، لەچەند رۆژی ڕابردوودا دەوڵەتى داگیرکەری تورک گەشتە ئاسمانییەکانى فرۆکەخانەى سلێمانى بۆ وڵاتەکەى ڕاگرت، هاوکات ئێوارەی دوێنێ هێرشێکی ئاسمانی لەڕێگەى فڕۆکەى بێفڕۆکەوانەوە کرایە سەر فڕۆکەخانەى سلێمانى و زۆرینەى ئاماژەکان بۆ ئەوەن، کە دەوڵەتى تورک ئەو هێرشەى ئەنجامداوە.

هاوبەشی :