تورکیا: داخستنی ئاسمان بەڕووی فڕۆکەخانەی سلێمانیدا تا سێ مانگی تر بەردەوام دەبێت

236
0
هاوبەشی :


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی دەوڵەتی تورکیا، تانژۆ بلیگیچ ڕایگەیاندوە، ئاسمانی تورکیا بەڕووی فڕۆکەخانەی سلێمانیدا، لە سێی ئەم مانگەوە تا مانگی ژوولای ئەم ساڵ، وەک قۆناغی یەکەم دادەخرێت.

ئەوەشی ڕاگەیاندوە، تا ئەوکاتە لەنزیکەوە چاودێریی پێشهاتەکان دەکەن و لەژێر ڕۆشنایی ئەوانەدا، هەڵویستەکانیان دەگۆڕدرێت.

ئەو وتەبێژەی وەزارەتی دەرەوەی دەوڵەتی تورکیا رایگەیاند، بەبیانوی کارکردنی تەڤگەری ئازادیخوازی گەلی کوردستانەوە ئەوبڕیارەیان داوە.

ئەم بڕیارەی دەوڵەتی تورکیا هاوکاتی ئەو هێرشە ڕۆژانەیەیە، کە دەیکاتە سەر باشوری کوردستان و چەکی قەدەغەکراو بەکاردەهێنێت.

ئەمە یەکەمجار نییە، تورکیا بڕیاری داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەی بەسەر فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستاندا بدات، لە دوای ڕیفراندۆمەکەی ساڵی ٢٠١٧ەوە، ئاسمانی بە ڕووی فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانیدا داخست و دوای چەند مانگێک لە پاش کردنەوەی گەشتەکانی بە ڕووی فڕۆکەخانەی هەولێردا، ئاسمانی بۆ گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی کردەوە.

هاوبەشی :