زیندانیی سیاسیی کورد محەمەد ئەمین ئۆزکان ناسراو بە ئاپێ دەدۆ ‘تەمەن ٨٣ساڵ’ ، بەدەست چەندین نەخۆشییەوە دەنالێنێت

454
0
هاوبەشی :

رەوشی تەندورستی محەمەد ئەمین ئۆزکان ناسراو بە ئاپێ دەدۆ ‘تەمەن ٨٣ساڵ’ ،   ناجێگیرە كە بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ زیندانیە لە زیندانی ئامەد، رۆژی ٢٧ی حوزەیران بۆ وەرگرتنی راپۆرتی پزیشکی لەبارەی رەوشی تەندورستیەوە رەوانەى پزیشکیی داد لە شاری ئیستەنبول کرا، بەڵام پزیشکیی داد لە راپۆرتێکدا نووسیویەتی “هۆکارەکان و بەڵگەکان بۆ ئازادکردنی کەمن و پێویست نین”، راپۆرتی ئازادکردنی پێ نەدا. پزیشکی داد داوای کرد کە بۆ ماوەى مانگێگی دیکە لە زیندان لە ژێر چاودێریدا بمێنێتەوە.

ئاپێ دەدۆ ماوەى ٢٥ ساڵە لە زینداندایە. تاوەکو ئێستا ٥ جار جەڵتە لێیداوە و ٤ جار قەستەرە و باڵۆنی بۆ ئەنجامدراوە. هەروەها نەخۆشییەکانی دڵ، پەستان، غودەی دەرەقی، ئێسکەنەرمە، گورچیلە و ریخۆڵە، لاوازی و بێهێزی، کەمبینین، کەمبیستن، لەسەر هۆش چوون و ژمارەیەکی زۆر نەخۆشیی جۆراوجۆری تری بۆ دروستبوون.

هاوبەشی :