كەسوكاری دەستگیركراوانی بادینان پەیامێكیان بۆڕای گشتی بڵاوكردەوە

390
0
هاوبەشی :

كەسوكاری دەستگیركراوانی بادینان پەیامێكیان بۆڕای گشتی بڵاوكردەوە داواكاریان لە خەڵكی  كوردستان و ئازادیخوازان سەرجەم چین و توێژەكانی كۆمەڵگە كرد پشتگیریان بكەن و لە پرۆسەی دادگایكردنەكە بەشداربن چونكە ئەوان لەسەر مافی گشتی دەستگیركراون

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١٢ تەموزی ٢٠٢١ لە دادگای هەولێر پرۆسەەی دادگایی كردنی چالاكوانای دەستگیركراو هەریەک لە ’مەسعود عەلی، شیروان تەها ئەمین’کارگەر عەباس عەلی و بەندەوار ئەیوب’، دادگایی کران، بڕیارە سبەینێش چالاکوانان ‘عامر خالید، فرسەت ئەحمەد، جەمال خەلیل، سلێمان کەمال سلێمان و سلێمان موسا ئەحمەد’، دادگایی بکرێن، کە لە دانیشتنی پێشوو، بەهۆی ئامادەنەبوونی دادوەری سەرەکیی کەیسەکەوە، دانیشتنەکە داوخرا بۆ ١٣ی تەمموز.

ئەو چوار دەستگیركراوەی ئەمرۆ دادگایی کران، چەند تۆمەتێكیان ئاراستەكرابوون لەوانە: تێکدانی سەقامگیریی سیاسیی و ئەمنیی هەرێمی کوردستان و دروستکردنی گروپی چەکدار و پەیوەندییبوون لەگەڵ ئەڵمانییەکان و ئەمریکییەکان و فەرەنسییەکان و هەروەها، تەقەکردن لەئۆتۆمبێلەکانی پارێزگاری دهۆک بۆ تێکدانی سەقامگیریی.

پارێزەری كەیسی دەستگیركراوانی بادینان ڕایدەگەیەنێت؛ دەستگیركراوانی بادینان هیچ بەڵگەیەكیان لەسەر نەبوو لەسەر ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەیان كرابوو، شاهیدەكانیش وتیان هیچ زانیارییەكمان نیە و هیچ نازانین.

بەشدار حەسەن، پارێزەری دەستگیركراوانی بادینان دوای كۆتاییهاتنی دانیشتنی یەکەمی دادگاییكردنی چوار لە دەستگیركراوانی بادینان، بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: پرۆسەكە تا كۆتایی دانیشتنەكە لە بەرژەوەندیی دەستگیركراوان بوو، هیچ بەڵگە نەبوو، كە ئەوانی پێ سزابدرێت.

سەباەت بە وتەی شاهیدەكان، بەشدار حەسەن، وتی: شاهیدەكان هیچیان قسەیەكیان نەكرد و وتیان ئاگاداری هیچ نین، تەنها چەند شاهیدێكی شاراوە هەبوو، ئەوانیش قسەكانیان یەكی نەدەگرێتەوە، كە ئەو دەستگیركراوانە پاڵپشتی مستەفا كازمی و بەرهەم ساڵحیان كردووە، ئەمانەش نابنە تاوان.

لەبارەی هۆکاری تەواونەبوونی پرۆسەکەش، دۆسیەكە زۆربوو، چەند گروپ چاتێك هەبوو دادگا فریای هەمووی نەكەوت، پرۆسەی دادگایكردنەكە دواخرا، دواتر دادگا لە كاتی دانیشتنی داهاتوو ئاگادارمان دەكاتەوە و ئێمەیش ڕای گشتی لێ ئاگاداردەكەینەوە.

هاوبەشی :