كۆمسیونی لیدز \ كەجەدەكە ئەوروپا (باشور) جەژنی نەورۆز پیرۆز دەكات

235
0
هاوبەشی :

پەیامی كۆمسێۆنی لیدز \ كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتی كورد لە ئەوروپا (باشور) بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە. هەر ئەمڕۆ كۆمسێۆن لەو ناونیشانەی خوارەوە ئاگری نەورۆز دەكاتەوەو نەورۆز پیرۆز دەكات



گەلی كورد گەلی نەورۆزە



هەڤاڵان، ژنان، پیاوان، گەلی كوردی تێكۆشەر

‎كۆمسێۆنی لیدز \ كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتی كورد لە ئەوروپا (باشور) جەژنی نەورۆز لە گەلانی كوردستان و تەواوی ئازادیخوازانی جیهان پیرۆز دەكات، گەرمترین سڵاو  و ڕێز و خۆشەویستی ئاراستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکەین لە زیندانی ئیمرالیی

‎جەژنی نەورۆز سومبوڵی ئازادی و تێكشكانی كۆت و زنجیری كۆیلایەتی سیستەمی دەسەڵاتداری زاڵمە، نەورۆز پەیامی ئاشتی و ئازادی و دیموكراتی پێیە، سەركەوتنی پێكەوە ژیانی گەلان و ژنانی ئازادی پێیە، نەورۆز مانای بەرخودان و تێكۆشانە.

‎ئەمساڵ ساڵی ٢٠٢٣ ساڵێكی هەستیارە بۆ گەلی كورد و گەلانی ناوچەكە، ساڵێكە كە سەد ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر پەیمانامەی لۆزانی شومی دژە كوردا، لە هەمان كاتدا سیستەمی دەسەڵاتداری لە پێناوی قازانج و بەرژەوەندیەكانی خۆیان جیهانیان خستۆتە بار و دۆخێكی دژوارەوە و ژیانیان كردۆتە دۆزەخ لە تەواوی مرۆڤایەتی بە تایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و كوردستان و ئۆكراینیا و چەند شوێنێكی تر شەڕێكی سەختیان بە سەر گەلانی ئەو ناوچەیەدا سەپاندوە

‎بۆیە ئەركێكی وڵاتپارێزی و شۆڕگێڕیە كە خاوەندار دەركەوین لە گەلی خۆمان و داكۆكی لە مافەكانی بكەین، لە سەدساڵەی پەیمانی لۆزاندا لە شاری لۆزان لە سویسرا ئامادەبین بۆ ناچاركردنی دەسەڵاتدارانی موفتەخۆری جیهانی بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو پەیمانە شومە دژە مرۆڤایەتیە

‎بە ڕۆحی شەهیدانی ڕێگەی ئازادیمان نەورۆز پیرۆز دەكەین ، داگیركاری تێكدەشكێنین و ڕێبەر ئاپۆ ئازادكەین و پەیمانامەی شومی لۆزان هەڵدەوەشێنینەوە

سەركەوتن یا سەركەوتن

‎كۆمسێۆنی لیدز \ كەجەدەكە ئەوروپا-باشور

٢٠ ئاداری ٢٠٢٣

هاوبەشی :