کرێکاران و کارمەندانی کارگەی جگەرەی سلێمانی بایکوتی دەوام دەکەن

644
0
هاوبەشی :

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کرێکاران و کارمەندانی کارگەی جگەرەی سلێمانی مانیان لەدەوامکردن گرت .
بەپێی قسەی مانگرتوان هۆکاری مانگرتنەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ دواخستنی پێدانی موچەو شایستە داراییەکانی تریان . سەرچاوەیەک بە دەرچە مێدیایی ڕاگەیاندن ،کێشەی نەدانی موچە هێزی لەهەموو کرێکاران و کارمەندانی ئەم هەرێمە بڕیوە ، بەچەند مانگێک جارێک نیوە مووچە دەدرێ یان هەندێ مانگ مووچە هەر نادەن و هۆکارەکەشی دەگەڕێننەوە بۆ هۆکاری بێ بنەماو نابەجێ .
لەکاتێکدا هەموومان دەزانین پارەیەکی زۆر هەیە و لەدەستی سەرانی حیزب و حکومەتی هەرێم دیار نامێنێ و بۆ خۆیان و دەزگا تایبەتەکانی خۆیان بەگەندەڵی بەهەدەری دەدەن.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی باسکر کە بەشان و باڵ هەڵدانی تێپەڕبوونی دوو ساڵی تەمەنی حکومەت بەسەرۆکایەتی مەسروور بارزانی کردو ووتی ، ئەم حکومەتە نەک نەیتوانیوە حکومەتی وەڵام بە داواوو داخوازی خەڵک و کارمەندان و مامۆستایان و گشت چین و توێژەکانی تربێت ، بەڵکو هەر حوکمەت خۆی سەرچاوەی گەندەڵی و داڕمانی ژیان و مەعیشەتی خەڵکی ئەم هەرێمەن، ئەم حکومەتە درێژکراوەی هەمان حکومەتە شکستخواردوە بێ پلان و بێ بەرنامەکانی تری ئەم هەرێمەیە ، هەروەها دەشڵێن ئەم حکومەتە خۆی ئەم دۆخەی خولقاندوە تا گەرایی ئاشوب و دووبەرەکی و کۆیلایتی و بێ ژیانی زیاتر بڵاو بکاتەوەو خەڵک بێ هێزو ماندوبکات.
کرێکاران و کارمەندان تەکیدیان لەوەکردەوە کە دەبێ موچەو شایستە داراییەکانیان وەک خۆی و لەکاتی دیاریکراو پێبدرێ ، ئەگەر نا ئەوا بەردەوام دەبن لەمانگزتن و بایکوتی دەوام .

هاوبەشی :