دەرچە میدیا
Top Menu
سەرەتا
Main Menu
سەرەتا
کوردستان
بیروڕا
جیهان
ئابووری
ژن
هەمەڕەنگ
هاوبەشی :
سەرەتا
کوردستان
بیروڕا
جیهان
ئابووری
ژن
هەمەڕەنگ
ژنانی تەڤگەری ئازادی پێشوازیان كرد لە شاندێكی نێودەوڵەتی ژنان كە بەئامانجی زانینی سەرچاوەی دروشمی “ژن، ژیان، ئازادیی” و قوڵبوونەوە لێی سەردانی باشووری کوردستانیان كردوە
جیهان
,
کوردستان
,
گرنگ
نووسەر
دەرچە
ئازار 18, 2023
248
0
هاوبەشی :
شاندێکی نێودەوڵەتی ژنان، بە دەستپێشخەری ڕێپاک، بەئامانجی زانینی سەرچاوەی دروشمی “ژن، ژیان، ئازادیی” و قوڵبوونەوە لێی سەردانی باشووری کوردستانیان کرد و ژنانی تەڤگەری ئازادییان بەسەرکردەوە.
بە دەستپێشخەری ڕێکخراوی پەیوەندییەکانی ژنانی کورد (ڕێپاک)، بە مەستی ئەنجامدانی لێکۆڵێنەوە لە دروشمی “ژن، ژیان، ئازادیی” و تێگەیشتنی زیاتر و زانینی ئاستی بەرجەستەکردنی لە هەرێمەکەدا، شاندێکی نێودەوڵەتی ژنان لە ئەڵمانیاوە هاتوونەتە باشووری کوردستان و سەردانی ژنانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و ژنانی لایەنەکانی تریان کرد.
لە یەکەم ڕۆژی چالاکییەکانیاندا، شاندە نێودەوڵەتییەکە بە هاوەڵی ڕێپاک، سەردانی ژنانی تەڤگەری ئازادییان کرد و لە لایەن شاندێکی تەڤگەرەوە بە سەرۆکایەتی تارا حسێن هاوسەرۆکی تەڤگەر و سارا رەزا بەرپرسی گشتی ژنانی تەڤگەر و چرۆ شوانی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادیی و دڵگیر ئەندامی ئەنجومەنی هەرێمی سلێمانی تەڤگەری ئازادییەوە پێشوازیان لێکرا، پاشان شاندە نێودەڵەتییەکە سەردانی ژنانی لایەنە جیاوازەکانی تریشی کرد.
کۆخۆب میهریتاب، یەکێک لە ئەندامانی شاندی نێودەوڵەتی ژنان، ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئێمە وەک شاندێکی نێودەوڵەتی ژنان، لە ئەڵمانیاوە سەردانی ژنانی باشووری کوردستانمان کرد، ئامانجیشمان کۆکردنەوەی زانیاری و قوڵبوونەوەیە لە دروشمی ” ژن، ژیان، ئازادیی”.
لەبەشێکی دیکەی وتەکانیدا وتی: هەر لەو چوارچێوەیەشدا زنجرە دیدارێک لەگەڵ ژنانی باشووری کوردستان ئەنجامدەدەین، مەبەست لەوەش هەوڵدانمانە بۆ زانینی ئەو ئاڵنگاری و بەربەستانەی ڕووبەڕووی ژنانی باشوور دەبێتەوە، هەروەها کۆکردنەوەی زانیارییە دەربارەی ئەوەی کە لە چ بەشێكی ئەو فەلسەفەی پشت دروشمی “ژن، ژیان، ئازادیی” قوڵببینەوە.
هاوکات سارا ڕەزا ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ڕایگەیاند: ئەو شاندە نێودەوڵەتییەی هاتوونە باشووری کوردستان و سەردانیان کردین، وەک دەستەی ژن لە تەڤگەری ئازادیی پێشوازیمان لێکردن، گەلێک پرسیاریان هەبوو لە چوارچێوەی دروشمی “ژن، ژیان، ئازادیی”دا، وەڵاممان دانەوە و تاوتوێی ڕەوشی ژنانی باشوور و تێکۆشانەکانیان لەسەر فەلسەفەی “ژن، ژیان، ئازادیی”مان بۆکردن.
هاوبەشی :
هەواڵی پێشتر
پەیامی پەكەكە بۆ پیرۆز كردنی جەژنی نەورۆز،جەژنی ...
هەواڵی پاشتر
پۆلیسی بەریتانیا ئاشكرای كرد ئەو تەرمەی لە ...
دەرچە
بابەتی پەیوەندیدار
ژن
,
کوردستان
,
گرنگ
دادگای سلێمانی سزای لەسێدارەدانی بۆ بکوژی ژنێکی دووگیان دەرکرد
تهمموز 4, 2023
کوردستان
,
گرنگ
حکومەتی هەرێم تەماحی دەستبەسەرداگرتنی ئەو پارانەی هەیە بۆ ئاوەدانکردنەوەی شەنگال بەخشراون
حوزهیران 3, 2023
جیهان
,
کوردستان
,
گرنگ
دەوڵەتی تورک لە رووی رفاندنەوە لەسەر ئاستی جیهان لەپلەی دووەمدایە
نیسان 6, 2023
جیهان
,
ژن
,
کوردستان
,
گرنگ
ئاهەنگی پێشوازیکردن لە نەورۆزدا لە ئەنجومەنی پیرانی فەڕەنسا بەڕێوەبرا
ئازار 26, 2023
بابەتی پەیوەندیدار
ژن
,
کوردستان
,
گرنگ
تێکۆشانی ژنان لە پێناو مافەکانیان، دەتوانێت بگۆڕدرێت بۆ شۆڕش’
تشرینی دووهم 14, 2023
کوردستان
,
گرنگ
دادگای فیدراڵیی عێراق لەبارەی درێژکردنەوەی تەمەنی پارلمانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا
ئایار 30, 2023
کوردستان
,
گرنگ
پەكەكە بۆ وادەكەی؟
تشرینی دووهم 12, 2021