پەیامی نەورۆزی کەجەکە: کاتی رووخاندنی دەسەڵاتداریی فاشیست هاتووە

242
0
هاوبەشی :

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە جەژنی نەورۆزی پیرۆز کرد و رایگەیاند، کە دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە لەلێواری رووخاندایە و باسی لەوەکرد: “کاتی ئەوە هاتووە کە مرۆڤ ئەم دەسەڵاتدارییە فاشیستیە بە تەواوەتی هەڵبوەشێنێتەوە”.
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە راگەیەندراوێکدا نەورۆزی ٢٠٢٣ی پیرۆز کردووە. کەجەکە هەروەها رایگەیاندووە: “لەپێشەوە گەلی کوردستان، دەبێت گەلانمان لە نەورۆزدا بە دەیان هەزار و بە ملیۆنان کەس بڕژێنە گۆڕەپانەکان، لێپێچینەوەی ئەو هەزاران کەسە لە ئاکەپە-مەهەپەی بکوژ بکەن کە لە بومەلەرزەدا ژیانیان لەدەستداوە”.
هاوبەشی :