دەوڵەتی تورک لە ٤٠ ساڵدا نزیکەی چوار تریلیۆن دۆلاری لە شەڕی کورد دا خەرج کردوە

257
0
هاوبەشی :

دەوڵەتی تورک تا ئیستا نزیکەی چوار ترلیۆن دۆلاری لە شەری کوردا خەرج کردووە و تا ئێستاش نەیتوانی ئامانجەکانی بەدی بهێنێت و لە نزیکەی ٢٥ ساڵیشە باجی بوومەلەرزە وەردەگرێت، بەڵام پارەکەی لە کەرەستەی شەڕ خەرج دەکات.

دوای بوومەلەرزەکەی ساڵی ١٩٩٩ی تورکیا باجێک کە بە باجی بوومەلەرزە ناودەبرێت خرایە بواری جێبەجێکردنەوە، بەگوێرەی ئەوەی لەو کاتەدا ڕاگەیەندرا، ئامانج لێی پێچانی برینی ئەو هاوڵاتیانەبوو کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە و هەم ئامادەکاری بوو بۆ بوومەلەرزە لە داهاتوودا، سەرەتا یاساکە بۆ ماوەی دوو ساڵ دەرچوو، بەڵام دواتر کرا بە هەمیشەیی.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی بنکۆڵکاری پێگەی یەنی یاشامی تورکیا، کۆی گشتی ئەو جۆرە باجە کە لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٠ تا ٢٠٢٢ کۆکراوەتەوە، ٨٨ ملیار و ٢٩٨ ملیۆن لیرەی،  کە دەکاتە نزیکەی ٣٨.٤ ملیار دۆلار.

ڕاستینەی بوومەلەرزەکە دەریدەخات، هیچ بڕێک لەو پارەیە بۆ ئامادەکاری بوومەلەرزە خەرج نەکراوە، تەنانەت بەبێ ئەم باجەش، سەرچاوەکانی دەوڵەت لە ئێستاوە بەسە بۆ ئامادەکاری بۆ بوومەلەرزە.

حکومەتی ئاکەپە (پاتری ئێس ٤٠٠)ی سیستمی بەرگری لە ڕووسیا کڕی، بۆ ئەوەش بڕی ٢.٥ ملیار دۆلاری بۆ مەبەستە خەرج کراوە، لە کاتێکدا بە گوێرەی ڕاپۆرتی پێگە تورکییەکە تا ئیستا بەکار نەهێندراوە، بەم پارەیە دەکرا دەیان هەزار خێمە بکڕدرایە و تا ئێستاش خەڵکی لێقەوماوی بومەلەرزەکەش چاوەروانی خێمە  دەکەن.

وڵاتانی ئەمریکا و ئەروپا لە کاتی کڕینی سیستمی ئێس ٤٠٠ی ڕووسی وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایشی تورکیا و ناوچەکەیان بینی، بەڵام هەر لەو سەرو بەندەدا دەوڵەتی تورک مۆڵەتی هێرشکردنە سەر عەفرینی لە ڕووسیا وەرگرت.

ئەو پشکەی حکومەت بۆ بودجەی جەنگ تەرخانی دەکات، دەکاتە نزیکەی ١٠٪ی بودجەی ساڵانەی دەوڵەتی تورک، ئەم ژمارەیە ئەو هاندانانە ناگرێتەوە کە پێشکەش بە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی چەک و ئەو خەرجییانە دەکرێت، کە بەوەش بودجەی تەرخانکراو بۆ چەک و شەڕ زۆر زیاتر دەکات.

پشکی تەرخانکراو بۆ شەڕ لە بودجەی ئەمساڵی دەوڵەتی تورکدا، ٤٦٨.٧ ملیار لیرەی تورکی  بووە هاوتای ئەم ژمارەیە لە نرخی ئاڵوگۆڕی ئێستادا نزیکەی ٢٥ ملیار دۆلارە.

شەڤین کۆشکون، پەرلەمانتاری هەدەپە لە گفتوگۆی بودجەدا، سیمای میلیتاریستی بودجەی ئەمساڵی بەم شێوەیە وەسف کرد، “لە ئەنجامدا ٤٦٠ ملیار لیرە لە بودجەی ٢٠٢٣ بۆ خەرجییەکانی چەک و سەربازی تەرخانکراوە، بڕی بودجەی چەک و ئاسایشی ساڵی ٢٠٢٣ کە بە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٢ سەد لەسەد زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٤٦٠ ملیار لیرە، بووە بەرزترین ‘بودجەی چەک و ئەمنی’ لە مێژووی دەوڵەتی تورکدا.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی: لە هەر هەشت لیرەی باج لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٣دا، یەک لیرە دەچێتە سەر خەرجییەکانی چەک و سەربازی بەم ئامارە خەرجییانە، تورکیا لە ڕیزبەندی ١٦ی ئەو وڵاتانەیە کە زۆرترین خەرجی سەربازی هەیە لە جیهاندا.

هەروەها باس لەوەدەکات، تەنها ئەو پارەیە نییە کە بۆ فیشەک و بۆمب خەرج دەکرێت، بەڵکو جگە لەوەش ئەو کۆمپانیایانە کە ئامێری جەنگی بەرهەم دەهێنن، هاندانێکیان پێدەدرێت و سوود لە لێبڕینی باج وەردەگرن، ئەوەشی بە بێ وێنە لە جیهاندا وەسف کردووە و وتی: ئەو هاندانەیە کە ئەردۆغان بە واژۆی خۆی بە زاواکەیدا، بەو بڕیارەی کە لە ڕۆژنامەی فەرمی لە ڕۆژی ٥ی ئەلولی ٢٠١٩ بە واژۆی  ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بڵاوکرایەوە، هاندان بۆ وەبەرهێنانی بۆ پێنج پڕۆژە دابینکرد، لە نێو پڕۆژەکان پرۆژەی دامات بەیرەقدار هەیە ،کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەرهەم دەهێنێت، ئەردۆغان بەڵێنی بە زاواکەی دا لە سەدا ١٢٠ پشتیوانی و ڕێکخستنی یاسایی بۆ پڕۆژەکانی بکات ئەو هاندانانەی کە کرابوون گەیشتە لەسەدا ١٢٠.

ئابووریناس جونەید ئاکمان، بڕی ئەو چەک و فیشەک و تەقەمەنیانەی لە ساڵی ٢٠١٨دا لە شەڕەکەدا بەکارهێنراون، ئەژماری کردووە، هەرچەندە کات بەسەر ئەم حیساباتە سەرنجڕاکێشەدا تێپەڕیوە، بەڵام ئاماژەی گرنگی هەیە بۆ ئەژماری نوێ کە تێیدا هاتووە: تێکڕای نرخی بۆمبێکی ئاسایی کە لەلایەن فڕۆکەیەکی جەنگییەوە خرابێتە خوارەوە دوو ەزار و٥٠٠ دۆلارە، جگە لەوەی بۆمێکی ئاسایی فڕۆکەی ئێف ١٦ نرخی سێ هەزار و ١٠٠ دۆلارە.

ئەو ئابوری ناسە دەشڵێت: نرخی بۆمبی لەیزەری قەبارەی تاڕادەیەک بچووک (بۆ نموونە ٢٥٠ پاوند GBU 12 Paveway-2) کە دروستکراوی ئەمریکییە و زۆرجار لە فڕۆکەی ئێف ١٦دا بەکاردەهێنرێت، نزیکەی ٢٢ هەزار دۆلارە، لە زۆربەی حاڵەتەکاندا ئەم بۆمبانە کاریگەرییەکی کەمیان هەیە لەسەر کۆنکرێت یان بنکە ژێرزەمینییەکان، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش، نزیکەی دوو ساڵە تورکیا بۆمبێک بەرهەمدەهێنیت بۆ ئەوەی بۆمبە لێزەرییەکە کاریگەری هەبێت و لەیەکیان دەبەستێت، بەو شێوەیەش لەگەڵ ئەو بۆمبەی دیکەدا تێچووی دەتوانێت تا ٣٥ هەزار دۆلار نزیک بێتەوەکە ئەو بۆمەبە بە ناوە تورکییەکەی پێی دەوترێت بۆمبی ‘پەناگە کونکەر’ یان ‘دزەکردن’ بەکاردەهێنرێت”.

ئەو ئابوریناسە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو سووتەمەنییەی فڕۆکەیەک دەیسوتێنێت لە کاتژمێرێکدا بە تێکڕا حەوت هەزار گاڵۆن سووتەمەنی بێت کە بەرامبەرە بە نزیکەی ٢٧ لیتر لە کاتژمێریکدا.

جونێد تیکڕای نرخی هەر گاڵۆنێک سوتەمەنی فرۆکەکانی بە ٢ دۆلار هەژمار کردووە و دەڵێت: ١٤ هەزار دۆلار تێچوو هەیە بۆ ئەوەی تەنها بۆ ماوەی یەک کاتژمێر فڕۆکەکان بە ئاسماندا بسوڕێنەوە.

بە گوێرەی ئەوەی ئابوری ناسەکە باسی کردووە، تێچووی یەک گەشتی فڕۆکەی ئێف ١٦ تەنها بۆ ماوەی یەک کاتژمێر ٢٢ هەزار و ٥٠٠ دۆلارە بۆ ئەوەس پشتی بەو ژمارانە بەستووە، کە ئەمریکا لە شەڕەکانی پێشتریدا بڵاویکردووەتەوە.

ئابوری ناسەکە کە زانیاریەکانی لەدو تویی کتێبێکدا بڵاوکردووەتەوە، تێچووی سووتەمەنی و فڕینی یەک کاتژمێری فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە چوار هەزار دۆلار هەژمار دەکات، بەبێ ئەوەی نرخ  و تیچوی فڕۆکەکە لەسەر ئەوە هەژمار بکات لە کاتێکدا ئاماژەی بەوەشکردوو، جۆری فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان لە  دوو ملیۆن دۆلارەوە دەست پێدەکات تا هەشت ملیۆن دۆلار درێژ دەبێتەوە بە گوێرەی جۆر و مۆدێلەکانیان.

ئەو لێکۆڵینەوەیە کراوە لە ساڵی ٢٠١٨دا بووە، کە بەهای دۆلار بەرامبەر لیرەی تورکی  کەمتر بووە و ئێستا بەهای دۆلار بەرز بوەتەوە چونکە مامەڵەی حکومەتی تورکیا بە لیرەیە.

لە ڕاپۆرتێکدا، کە توێژەر نووسەرعیزەت ئاکۆل بۆ دامەزراوەی گەشەپێدانی دیموکراسی کە ناوەندەکەی لە لەندەنە ئامادەی کردووە، حیساباتی کردووە کە تورکیا لە ماوەی ٤٠ ساڵی ڕابردوودا سێ ترلیۆن و ٦٣٠ ملیار دۆلار بە هۆی سیاسەتە ئەمنییەکان لە پرسی کورددا.

بەوەش دەر دەکەوێت دەوڵەتی تورک لەدوای شۆرشی کورد لە باکوری کوردستان بەشی زۆری بودجەی وڵاتەکەی بۆ سەر تەرخن کردووە، بەڵام تا ئیستا نەیتوانیوە خواستەکانی بەدی بهێنیت و بەردەوام ڕوبەڕوی شکست بوووەتەوە.

هاوبەشی :