دادگای دەستوری تورکیا هەڵوەشاندنەوەی فەرمانی بلۆککردنی هەژماری خەزێنەی هەدەپەی ڕاگەیاند

270
0
هاوبەشی :

دادگای دەستوری تورکیا فەرمانی بلۆککردنی هەژماری خەزێنەی هەدەپەی لە دۆسیەی داخستنی ئەو پارتەدا هەڵوەشاندەوە.

لە سەرەتای مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵ دادگا بڕیاریدا هەژماری بانکی هەدەپە کە لە ڕێیەوە حکومەت بەگوێرەی قەبارەی دەنگەکانی پارەی ئەو پارتەی دابین دەکرد ڕایگرت.

لە بەرامبەر ئەو بڕیارەی دادگا کە لە چوارچیوەی دۆسیەیە داخستنی هەدەپە دەریکردبوو، هەدەپە هەڵەمەتی گەنجینەی ئێمە گەلەکەمانەی ڕاگەیاند و دەستی بە کۆکردنەوەی هاوکاری کرد.

ئەمڕۆش میدیاکانی تورکیا ئاشکرایان کرد دادگای دەستوری لە چوارچێوەی بڕیار و لێکۆڵینەوەکانیدا ئەو بڕیارەی هەڵوەشاندەوە کە سەرەتای مانی یەکی ئەمساڵ دەری کردبوو.

دۆسیەیە داخستنی هەدەپە لە ٢١ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢١وە دەستی پێکردوە و تا ئێستا بەردەوامە بڕیارە لە ماوەی داهاتوو کە دەکاتە وادەی پێش هەڵبژاردنەکانی تورکیا بریار لەبارەی داخستن یان رەتکردنەوەی داواکە بدات.

بەکر شاهین، سەرۆکی داواکاری گشتیی دادگای باڵای تورکیا دوای تۆمارکردنی سکاڵای داخستنی هەدەپە لە ساڵی ٢٠٢١ ڕایگەیاند، سەرجەم بڕیار، دۆسیە و لێدوانەکانی بەرپرسانی هەدەپە-یان وەک بەڵگە خستووەتە ناو دۆسیەکەوە کە زیاتر لە ٨٠٠ لاپەڕەیە و تیایدا داوا کراوە قەدەغەی کاری سیاسیی بخرێتە سەر ٤٥١ کەس و رێوشوێنی پێویستیش لە بەرامبەر هەژمارە بانکییەکانی هەدەپە بگیرێتەبەر.

بە پێی بڕگەکانی بودجە دەبێت لەمساڵدا ‌‌179 ملیۆن لیرەی تورکی و و بە گشتیش تا 10ی کانوونی دووەمی رابردوو کە بڕیاری بلۆککردنەکەی تیادا دەرچوو بڕی 539 ملیۆن لیرە هاوکاری دارایی پێشتر رادەستی هەدەپە بکرێت.

هاوبەشی :