هاوسەرۆكانی تەڤگەری ئازادی كۆمەلگەی كوردستان ، بەشداریان كرد لە چلەی ماتەمینی كوێستان داودی لە سلێمانی

262
0
هاوبەشی :

دوێنێ شەممە، ٤ مارسی ٢٠٢٣ بەڕێزان هەردوو هاوسەرۆكی تەڤگەری ئازادی كۆمەلگەی كوردستان ، بەشداریان كرد لە چلەی ماتەمینی كوێستان داودی لە سلێمانی
دوێنێ دوای چل ڕۆژ لە كۆچی دوایی جەستەیی ژنە چالاكوان و تێكۆشەری كورد و خەمخۆری ئازادی (كوێستان داودی)، بە ڕێزان (تارا حسێن و سەلام عەبدوڵا) بەشداریان كرد لە مەراسیمی یاد كردنەوەی ئەو ژنە تێكۆشەرە كوردە.
لە مەڕاسیمەكەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە چالاکوانان و کەسوکارەکەی بەشداری مەراسیمی چلەی ماتەمینی کوێستان داودیان كرد، کە تیایدا خەبات و تێکۆشانی ئەو ژنە شۆڕشگێڕە
وەبیرهێنرایەوە و شكۆدار و بەرز ڕاگیرا.
لە مەراسیمەکەدا لە لایەن هاوڕێ و هاوسەنگەرانی کوێستان داودی مۆم بۆ گیانی پاکی ئەو ژنە تێکۆشەرە داگیرسێندرا و سرودێك پێشکەشکرا.
کوێستان داودی ژنە شۆڕشگێڕی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تەمەنی تەرخان کردبوو بۆ ئازادی و ڕزگاری ژنان لە هەر چوارپارچەیی کوردستان، پاش ساڵانێك لە تێکۆشان بە نەخۆشی شێرپەنجە لە ٢٤ کانوونی دووەم کۆچی دوایکرد.
ڕۆحی هەڤاڵ كوێستان تەوای شەهیدانی ڕێگای ئازادی ئاسودە و ئارام بێت، ڕێگاو ڕێبازی پڕ لە ڕێبوار بێت

هاوبەشی :