بەسێ هۆزات: کارەساتی سەدە خودی دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەیە -٢-

267
0
هاوبەشی :

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەسێ هۆزات ناڕەزایەتی بەرامبەر بە دەستەواژەی ‘کارەساتی سەدە’ی دەسەڵات لە تورکیا دەربڕی و وتی، “ئەگەر باس لە کارەساتی سەدە بکرێت، ئەو کاتە دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە خۆی کارەساتی سەدەیە”.

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەسێ هۆزات ناڕەزایەتی بەرامبەر بە دەستەواژەی ‘کارەساتی سەدە’ی دەسەڵات لە تورکیا دەربڕی و وتی، “ئەگەر باس لە کارەساتی سەدە بکرێت، ئەو کاتە دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە خۆی کارەساتی سەدەیە”.

بەسێ هۆزات بەشداری لە ‘بەرنامەی تایبەت’ی کەناڵی مێدیا خەبەر دا کرد و هەڵسەنگاندنی بۆ بومەلەرزەکەی باکوری کوردستان و سیاسەتی دەسەڵات کرد.

.

دەبێت گەلەکەمان دەستبەرداری خاکەکەیان نەبن

ئێمە دەیان ساڵە لە دژی ئەو سیاسەتەکانی کۆمەڵکوژکردن شەڕ و کۆشانێکی گەورە دەکەین، تێکۆشان و بەرخۆدان گەش دەکەین. لەم بوارەدا لە نێو گەلەکەمان دا یادەوەرییەکی زۆر باش هەیە. نابێت بەو سیاسەتانە فریو بدرێن. ئێمە لەوبارەیەوە بانگەوازی زۆرمان هەبووە. ئێمە هەم ڕاگەیاندراومان بڵاوکردەوە و هەم  هەڤاڵانیشمان، کە بەشداریان لە بەرنامەکاندا کردبوو بانگەوازیان لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە. نابێت گەلەکەمان جوگرافیا، شوێن، وار، وڵات و خاکی خۆیان چۆڵ بکەن. لەوانەیە مانەوەیان ببێتە هۆی سەختی و ئازار، لەوانەیە تەنگاو ببن، بەڵام نابێت هەرگیز خاکی خۆیان بەجێ بهێڵن. ئەگەر بچێت بۆ شوێنەکانی تر، دە هێندەی سەختییەکانی سەر خاکی خۆی تووشی سەختی دەبێت. تووشی زەحمەتی دەبێت، کەرامەتی خۆی و هەموو بەهاکانی لە دەست دەدات. ئەو مێژوو و بیرەوەری و یادەوەرییەکانی خۆی لەبیر دەکات. کۆچکردن دەبێتە هۆی ئەو ئەنجامە مەترسیدارانە. لەم بوارەدا دەبێت بۆ ماوەیەک گەلەکەمان لە جوگرافیاکەی خۆیدا بەرگەی سەختی بگرێت و دەستبەرداری خاکەکەی نەبێت.

دەبێت گەلەکەمان لە وڵات و دەرەوە و کۆمەڵگاکەمان بە هاتنی بەهار دەست بە بنیاتنان بکەن. پێویستە پرۆژەی جدی ئەنجام بدرێت. بۆ نموونە ئەو گوند و شارانە، کە کورد و عەلەویی تێیدا دەژین، دەتوانرێت بە ئاسانی دروست بکرێنەوە. دەتوانرێت بە هاتنی بەهار باڵەخانەی یەک بۆ دوو نهۆمی بە ئاسانی دروست بکرێت. ئەمە بە ئاسانی دەکرێت. تا ئێستا بە پشتیوانی و هاوهەڵوێستی گەلەکەمان لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات هاوکاری و پشتیوانییەکی گەورە هەبووە. ئەگەر ئەو کۆبوونەوانە بگەیەنینە یەک، ئەگەر ئەم پشتیوانی و هاودەنگییە بەردەوام بێت، دەتوانین گوندەکانمان سەرلەنوێ ئاوەدان بکەینەوە. ئێمە دەتوانین شارەکانمان سەرلەنوێ ئاوەدان بکەینەوە، دەتوانین زۆر بەهێز دروستیان بکەینەوە. پێکەوە بە ڕۆحێکی هاوبەش و پشتیوانی ئابووری دەتوانین ئەم شوێنانە سەرلەنوێ بکەینە  شوێنی ژیان و لەم بوارەدا من خۆم داوا لە گەلەکەمان دەکەم لەو چوارچێوەیەدا بجوڵێنەوە.

پلانی ئەم دەوڵەتە، ڕژێم و حکومەتی فاشیست، داگیرکەران و بکوژ و پاکتاوکار ئەوەیە، کە کورد و عەلەوییەکان لەم ناوچانەدا نەمێننەوە، ئەمە پلانێکی پاکتاوکردن و سڕینەوەیە. ئەمەش بەشێکە لەپلانی جینۆساید. نابێت هەرگیز ئەمە قبوڵ بکرێت. کۆچ و کۆچپێکردن جینۆسایدە. بۆ ئەوەی ئەوە پووچ بکەینەوە، نابێت خاکەکەی خۆمان چۆڵ بکەین، لە هەمان کاتدا خاک، شوێن و موڵکەکانی خۆیان بە دەوڵەت نەفرۆشن. ئەوان نابێت بکەوینە نێو ئەو جۆرە فێڵبازی و تەڵەکەیەوە. ئێستا ئەمە زۆر گرنگە. چونکە خەڵکەکە زۆر قوربانییان داوە و زیانی زۆریان پێگەیشتووە، بێچارە بوون. تووشی کێشە و زەحمەتیی گەورە بوون. هێزی پاکتاوکار و بکوژ ئەم بێچارەیە دەقۆزێتەوە و بەرامبەر بە گەل یاری و حسابات، ساختەکاری و پلانی و فێڵی جۆراوجۆر بەرێوەدەبات. لەم بوارەدا پێویستە هەموو کەسێک زۆر وریا و ئاگای لە خۆی بێت. نابێت فریو بدرێن. خاکەکەت و وارەکەت مەفرۆشە. دەبێت لە شوێنی خۆتان بمێننەوە.

ئەمە زستانە کۆتایی پێدێت، دەچینە بەهار، بارودۆخی کەش و هەوا باشتر دەبێت. ئێمە دەبێت ئەم شوێنانە سەرلەنوێ ئاوەدان بکەینەوە و ژیانمان لەسەر خاکەکەمان بنیاتبنێنەو. ئەمە گرنگە. بەمەش پلانەکانی پاکتاوکاری و سڕینەوە پووچەڵ دەکرێنەوە. ئەمە تێکۆشانە، ئەمەش بەرخۆدانێکە. دەبێت مرۆڤ بەمشێوەیە هەڵی بسەنگێنێت.

ئایین بۆ پاراستنی دەسەڵاتەکەیان بەکاردەهێنن

با سەرنج بدەینە لێدوانەکانی سەرۆکایەتیی دەزگای کاروباری دیانەت. دوای ئەو هەموو کۆمەڵکوژی و کوشتارە، کە لە کوردستان ڕوویانداوە، منداڵانی کورد ڕفێندراون، ئەوانیان لە قوتابخانە تایبەتەکان، لە ماڵی سەربازەکان و سەربازخانەکان، شوێنی سەربازان، لە ماڵی ئەوانەی بەشدارن لە شەڕی تایبەتدا، بە پەروەردەیەکی تایبەتدا تێپەڕێنراون، لەو منداڵان بکوژیان دروستکردووە و دژ بە گەلەکەیان لە پاکتاوکردن و سڕینەوە و هێرشدا بەکاریان هێناون.  لەسەر ئەم بنەمایە بەکارهاتوون و ئەو خزمەتانەیان بەوان کردووە، هەموو کارە قورس و پیسەکانیان بەوان ئەنجامداوە. لەسەر ئەم بنەمایە بەم شێوەیە بەکاردەهێنران. لەو شوێنانەی تەریقەتەکاندا هەموو جۆرە مامەڵەیەکی خراپیان لەگەڵ کراوە و منداڵەکانیان تواندووەتەوە و لە ڕاستیی خۆیان دووریانخستونەتەوە. لەلایەن ئەم دەوڵەتە بکوژ، داگیرکەر و ئاسیمیلیستەوە و لەو تەریقەتانەدا ئەم منداڵانە ئاسیمیلە کراون و لە ڕاستیی خۆیان داماڵدران. هەر خۆی ئەو تەریقەتانە، دەوڵەت و ڕژیمی ئاکەپە هیچ پەیوەندیەکیان بە ئیسلامەوە نییە. ئەوەی کردوویانە دوژمنایەتیی ئیسلامە، خراپ بەکارهێنانی ئایینە. هەموو شتێک بۆ دەسەڵاتەکەیانە. ئەوان هەموو کارێک دەکەن بۆ پاراستنی کورسی و دەسەڵاتی خۆیان. ئایینیش لەسەر ئەم بنەمایە بەکاردەهێنرێت. کاتێک ئەم منداڵانە بەم شێوەیە وەردەگیرێن، مێشکیان دەشۆردرێنەوە و ئەم منداڵانە ئاسیمیلە دەکرێن. لەم منداڵانە کەسانی بکوژ دروست دەکەن.

ڕوونە، کە ئەم مەزهەبە لە کوێ کار دەکات. بۆ نمونە دەزگای هاوکاریی مرۆیی (ئیهەهە / ÎHH)… ئیهەهە ساڵانێکە پشتگیریی داعش دەکات. ساڵانێکی زۆرە پشتگیریی دەیان هەزار چەتە دەکات. لۆجستیکیان بۆ دابین دەکات. چەک و تەقەمەنیان بۆ دەبات. منداڵەکان پەروەردە دەکەن و دەیانکەن بە جەنگاوەر، لە کوردستان هێزی جەنگی تایبەت دروست دەکەن، کۆنترا و دژە گەریلا دروست دەکەن، هەمان ئەو شتانەی تەریقەتیش دەکەن. دەزگای دیانەتیش چەندین ساڵە ئەو کارانە دەکات. بەتایبەتی لە قۆناغی ئاکەپە کاری ئەوانە ئەوەیە. ئەمانەیان کردووەتە ناوەندی شەڕی تایبەت و ناوەندی پاکتاوکردن و سڕینەوە و کۆمەڵکوژی و جینۆساید.

لەو بارەیه وه هەڤاڵ بەسێ (ئەرزینجان) لەڕۆژانی ڕابردوودا هەڵسەنگاندنی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کردبوو و هۆشدارییەکی زۆری لەوبارەیەوە دابوو. ئەوە گرنگ بوو. پێویستە گەلەکەمان زۆر ئاگاداری ئەوە بابەتە بن. دەبێت ئەو منداڵانە  بپارێزرێن. هەندێکیان، دایک و باوکیان گیانیان لە دەستداوە و لەو نێوانەدان. هەندێکیان بە شێوەیەک دەڕفێندرێن، هەرچەندە خێزانەکانیان زیندووشن، لەو ناوەندانەی شەڕی تایبەت دا تووشی کاری قێزەون کراون. بۆیە پێویستە گەلەکەمان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ڕێکخراوەکان و پێکهاتە سیاسییەکان و سیاسەتی دیموکراتییک ئەو منداڵانە بپارێزن. ئەم منداڵانە دەبێ ڕزگار بکرێن. پێویستە لە دژی ئەمە تێکۆشانێکی زۆر بەهێز بکرێت. ئەمە پاکتاوکاری و سڕینەوەیە، بەشێکە لە کۆمەڵکوژی و جینۆساید. دەبێت ئێمە بەم شێوەیە لێکدانەوەی بۆ بکەین. بەو پێیە دەبێت تێکۆشانێکی زۆر بەهێز ئەنجام بدەین.

کۆمەڵگا بە یەکگرتوویی لەسەر پێ ماوە

لە ڕاستیدا، پێکەوە بوونەوەیەکی کۆمەڵایەتی زۆر بەهێز ڕوویدا. لە هەم لە شار و گوند و شارۆچکەکانی دیکەی باکوری کوردستان و هەم لە باشووری کوردستان دا. پارتی (پەدەکە) لە باشوری کوردستان ڕێگری لە گەلەکەمان کرد، دەوڵەتی تورک ڕێگریی لێکردن، بەڵام نمونەیەکی زۆر جدی بۆ هاودەنگی دەرکەوت. سەرەڕای بومەلەرزە لە ڕۆژئاوا، گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، سەرەڕای بوومەلەرزەکە و سەرەڕای هەمان ئازارەکانیان، یەکگرتووییەکی گەورەیان بە باکور و ناوچە بومەلەرزەلێدراوەکانی تورکیا بەخشی. گەلەکەمان لە دەرەوەی وڵات و ئەوروپاش… بەشێکی گرنگ و بەرچاو لە گەلەکەمان لە ناوچە بومەلەرزەلێدراوەکان ساڵانێکە لە ئەوروپا دەژین. لەوێ نمونەیەکی زۆر جدیی یەکگرتووانە دەرکەوت. یەکگرتوویەکی زۆر بەهێز دروست ببوو. هاوکاریی و پشتیوانیی هەدەپە، هەدەکە، کەجەدە، دەبەپە، ڕێکخراوەکانی تری کۆمەڵگەی مەدەنی، جەمخانەکان، بزووتنەوەی ئیسلامی دیموکراتیک و ڕێکخراوەکانی تورکیا زۆر بەهێز بوو. بەوە گەل هەندێک بەرگەی گرت و بەرەنگارییان کرد. هەر خۆی بە یارمەتی و پشتیوانیی ئەوان، هەندێک کەس ڕزگارکران. خەڵک لە ژێر داروپەردووەکاندا دەرهێنران. چادر، نان و ئاویان بەوانە دا، کە لە ژێر داروپەردووەکاندا ڕزگار کران. لەو بوارەدا نموونەیەکی گەورەی یەکگرتووی دەرکەوت. لە ناوکورداندا لە ئاستی نێونەتەوەیی و نەتەوەییدا وشیاریی و هۆشمەندییەکی گەورەی نەتەوەیی، ڕۆحی نەتەوەیی و یەکگرتوویی و سۆزی نەتەوەیی دروست بوو.

بۆ بزوتنەوەی ژنانیش دەتوانین هەمان شت بڵێین. هەم بزوتنەوەی ژنانی تورکیا و هەم بزووتنەوەی ئازادیی ژنانی کوردستان خۆیان تەیارکرد و بە تەواوی دەستبەکار بوون. نمونەیەکی زۆر بەهێزیان لە هاودەنگی و یەکگرتوویی نیشان دا. لە هەموو شارەکاندا هەموو ژنان کاریان کرد و ڕەنجیان دا، هەموو ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کاریان کرد و زەحمەتیان کێشا. بینا و باڵەخانەی رێکخستنە  سیاسییەکان، ئۆپۆزسیۆن و دێموکراتیکەکان لە مەیدانەکاندا کاریان کرد. هەموو ئەمانە بە خێرایی خۆیان ڕێکخست. زۆر بەخێرایی دەستتێوەردانیان کرد. بەڕاستی ئەوانە نموونەیەکی گەورەی یەکگرتووی و هاوسۆزییان نیشان دا.

ئەم بوومەلەرزەیە گرنگیی خۆبەرێکخستنکردنی نیشان دا

لەم بوارەدا ئەوانەی دەستێوەردانیان لە ناوچەی بومەلەرزەکاندا کردووە بە ڕاستی گەلەکەمەان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و پێکهاتە دێموکراتییەکان رێکخستنکراوبوون. دەوڵەت دەستوەردانی نەکرد بە دەمەوە نەچوو، بەپێچەوانەوە دەوڵەت دەستوەردانی لە یەکگرتووی گەلان و یەکگرتوویی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کرد. لە بوومەلەرزەکە دەستوەردانی نەکرد. دەوڵەت دەستوەردانی لە کاری ئەو کەسانە کرد، کە یەکگرتووانە هاوکاریی کۆمەڵگەیان دەکرد. بەو یەکگرتوویی هەندێک لە برینەکانی کۆمەڵگەیان ساڕێژ کرد. بەوەش کۆمەڵگا لەسەر پێی خۆی مایەوە. ئێستا گرینگە ئەم شتە، یەک یەکگرتوویی بپارێزرێت. دەبێت ئەمە  بگۆڕدرێت بۆ زەمینەی رێکخستنکردنێکی هەمیشەیی.

لەم بوومەلەرزەیەدا ئەوەش دەرکەوت، کە خۆ ڕێکخستنکردن چەند گرنگە، خۆبەڕێوەبردن چەند پێویستە. بە مانایاک لە ماناکان ئەم بوومەلەرزەیە هەڵوەشاندنەوە و تێکشکانی سیستەمی فاشیستیی دەوڵەت- نەتەوە بوو. ئەم بوومەلەرزەیە دەریخست، کە ئەم سیستەمە فاشیستیەی نەتەوە- دەوڵەت چەندە ناپێویستە، ئەم سیستەمە چەند لە دژی گەلان و مرۆڤەکانە. سەلماندی ، کە بەڕێوبەەریی خۆبەڕێوەبەر، دامودەزگا سەربەخۆ و بەڕێوەبەرییە دیموکراتیکەکان، بناغە و پێکهاتەکانی سیستەمی کۆنفیدراڵی دیموکراتیک و خۆبەرێکخستنکردن چەندە گرنگ و پێویستن. بە جۆرێک، ئەوە تاقیکردنەوەیەک بوو و وەک تاقیکردنەوەیەک بوو. لەم بارەیەوە ئەوە بووە تاقیکردنەوەی پرۆژەکانی نەتەوەیی دیموکراتیک، سیستمی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک و سیستمی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیکی رێبەر ئاپۆ. ئەم یەکگرتووییە کۆمەڵایەتییە دەریخست، کە ئەم پڕۆژەیە چەندە لە کۆمەڵگای تورکیادا کاریگەریی هەبووە و چەند خەڵات کراوە و ئەمەش چەند بەهێز بووە. لە ڕاستیدا بە شیوەیەک ئەو یەکگرتییە ئەوەی دەرخت، کە زۆر کۆمیناڵ و زۆر هەرەوەزیانە پێکەوە بە دەم یەکەوە چوون، بەشێوەیەک، کە لە هەموو شوێنێکدا یەکەی ئابووری و خۆ رێکخستنکردنی کۆمیناڵ دامەزران.

دەبێت ئەم یەکگرتنە بگۆڕین بۆ رێکخستنێکی هەمیشەیی

لێرە سیستمی کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک و خۆبەڕێوەبەری پەرەدەستێنێت و دادەمەزرێت. ئەم راستیەش ئەوە دەخاتەڕوو. دەبێت ئەو بابەتە بەردەوام بێت. دەبێت بگۆڕدرێت بۆ رێکخستنێکی هەمیشەیی و بەردەوام. ئێستا دەبێت بەڕێوەبەرانی کۆمەڵگا، رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی دیموکراتیک و پێکهاتە سیاسیە دیموکراتیکەکان ئەوە بکەن. دەبێت ئەوە بگۆڕن بۆ رێکخستنێکی خۆبەڕێوەبەری هەمیشەیی. لەسەر ئەو بنەمایە رێکخستنی کۆمەڵگا ئافراندنی سیستمەکەیەتی. خۆی لە خۆیدا کۆمەڵگا لەسەر ئەو بناغەیە خۆرێکخستنکردنی خۆی بەرەو پێش دەبات. ئازارەکانیشیان لەگەڵ یەک دابەش دەکەن. ئەوەش پێداویستییەکانیان دابەش دەکات. ٥ بنەماڵە لە خێمەیەکدا دەمێننەوە، دە بنەماڵەش تیایدا دەمێننەوە. کۆخ و خانووچکەیەکی بچوک دروست دەکەن ١٥-٢٠ بنەماڵە تیایدا دەمێننەوە. ئەوانە نمەنەی یەکگرتنێکی گەورە، کۆبوونەوەیەکی گەورە و نمەنەی یەکینە و رێکخستنکردنێکی بنچینەیین. ئەوە بەراستی شتێکی زۆر گەورەیە. هێدی هێدی پێویستە کە ئەوە بگۆڕدرت  بۆ رێکخستنێکی هەمیشەیی. یەکگرتوویەکی زۆر بەهێز هاتووەتە ئاراوە. لە هەمان رۆژدا دەستوەردان کرا. ئەو هەموو رێکخراوە مەدەنی و پێکهاتە سیاسیەکان لە ئاستی نەتەوەیی و نێونەتەوەییدا بە یەکگرتنی بەهێزی گەل هاتە ئاراوە. یەکگرتنێکی بەهێزی ژنان هاتە ئاراوە. دەبێت ئەوە بگۆڕدرێت بۆ خۆرێکخستن و خۆبەڕێوەبردن.

ئەوە هاتە ئاراوە. تورکیا نابێتەوە بە تورکیای پێشوو. واتە تورکیا چیتر بە سیستم و بەڕێوەبەری بەم جۆرە وشکی ناوەندگەرا، فاشیستی نەتەوە-دەوڵەت بەڕێوەنابرێت. دامەزراندنی کۆمارێکی دیموکراتیککە پشتی بە خۆبەڕێوەبەری دەبات دەتوانێت تورکیا بە زیندوویی بهێڵێتەوە. ئەمە بۆ هەموو جیهانیش بەم جۆرەیە. لە جیهانیشدا دۆخەکە بەرەو ئەوە دەچێت. لە تورکیاش ئەو راستیە خۆی دەسەپێنێت. لەسەر ئەو بنەمایە دەبێت گەل رێکبخرێت.

چارەسەری دیموکراتیک و دۆزی کوردان

ئێستا بابەتی گەرم بومەلەرزە و لێکەوتەکانیەتی. لەلایەکی ترەوە ئەو کاتەی هەموو ئەو قۆناغە گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت، دۆخی سیاسی لە تورکیاش دەخرێتەبەرباس. هەروەها لەسەر پێکهاتەی کۆمەڵایەتی تورکیا و پرسی ئەوەی قۆناغی داهاتوو دەبێت چۆن بێت، پێکهاتەکانی کۆمەڵگاش گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت. لێرەدا گفتوگۆی زۆر بەهێز لەسەر خۆبەڕێوەبەری لە ئارادان. بەر لە بوومەلەرزەکە کۆنفڕانسی کۆماری دیموکراتیک بەڕێوەچوو. خۆبەڕێوەبەری، سیستمی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک و گرنگیەکەی بۆ تورکیا، دیموکراتیک بوونی تورکیا، چارەسەری دۆزی کورد لە سەر بنەمای دیموکراتیک، چارەسەری لە سەر بنەمای خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک بە شێوەیەکی جدی تاوتوێ کران. دواتر ئەم بومەلەرزەیە روویدا. بە شێوەیەک کە گفتوگۆ و ئەو بڕیارانەی کە لە کۆنفڕانسەکەدا دەرچوون لە قۆناغی بومەلەرزەدا راستیەکەیان دەرکەوت. بووە تیوری و پراتیک، بناغەکەی دانرا. زۆر گرنگە. ئێستا ئەو گفتوگۆیە لەمەودوا بە شێوەیەکی بەهێزتر بەردەوام دەبێت. دەبێت درێژەی پێبدرێت.

لەلایەکی دیکەوە ئێمە لە قۆناغی هەڵبژاردنداین. هەڵبژاردن گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت. رژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەش گفتوگۆی لە چەشنی درێژکردنەوەی وادەی هەڵبژاردن دەکات. ئەوەش لە رێگەی کەسانی وەک بولەنت ئارینچ دەخاتە بەرباس و دەیکاتە رۆژەڤی رای گشتی. هەروەها هەوڵ دەدات کاردانەوە و هەڵوێستی کۆمەڵگا هەڵبسەنگێنێت. لەم رووەوە بە رای من ئەو قسەیەی بولەنت ئارینچ لەم هێز و دەسيڵاتە فاشیستەوە دوور نییە. بۆ ئەوەی هەڵوێستی کۆمەڵگا هەڵبسەنگێنن، ئەو بابەتانە دەکەنە رۆژەڤ. دواتر هەندێک دەڕوانن، کاردانەوەی زۆر بەرچاو هەیە. هەر کە هەڵبژاردن ماوەکەی نزیکتر ببێتەوە، کاردانەوەکانیش قوڵتر دەبنەوە و لەوەش خراپتر، ئەو رژێمە دەیدۆڕێنێت، ئەو هێزە لە دەست دەدات و دۆخی زۆر جیاواز دێنەئاراوە. لە تورکیا قەیرانی سیاسی، قەیرانی کۆمەڵایەتی، کاردانەوە و هەڵوێستی کۆمەڵایەتی بە گشتی قوڵ دەبێتەوە، پەرەدەستێنێت. قەیرانی ئابووری قوڵتر دەبێتەوە. ئەوەیان بینی و دەیبینن. لەم رووەوە دیارە کە هێشتا لە ناو حکومەتدا مشتومر هەیە. لە سەر ئەو بنەمایەی کە ئەگەر هەڵبژاردن لە ١٤ی ئایاردا نەبێت،لە ١٨ی حوزەیراندا بەڕێوە بچێت، لە کاتی خۆیدا بکرێت، هەندێک گفتوگۆی لەم جۆرە هەیە. بێگومان بەردەوام راپرسی شاراوەش ئەنجام دەدەن. بەمە دەیانەوێت لە هەڵوێستی کۆمەڵگا تێبگەن. ئەردۆغان چەندین ساڵە، ماوەی ٢٠ ساڵە لە سەر راپرسیەکان سیاسەت دەکات. پێشتر زۆر باسی دەکرد، دواتر بینی دۆخێک لە دژی ئەو دێتە ئاراوە. ئێستا نایکەن بە رۆژەڤ، باسی ناکەن، بەڵام ئەنجامی دەدەن. ئەوان بینیان کە لە بەرامبەر ئەم حکومەتە کاردانەوەی کۆمەڵایەتی جدی لە ئارادایە. کۆمەڵگا دەڵێت هۆکاری سەرەکی ئەم کارەساتە دەسەڵاتدارییە. کۆمەڵگا دەڵێت دەسەڵاتداری خۆی کارەساتە. ئیتر تەنیا کورد ئەوە ناڵێن، کۆمەڵگای تورکیاش ئەمە دەڵێت.

دۆخی نائاساییش دادی نەدا

دۆخی نائاسایی راگەیاند. وتی ‘دەکرێت کە من سێ مانگ ئەو راستیانە لە گەل بشارمەوە. من بە پاساوی باری نائاسایی گوشارم خستە سەر راگەیاند، گوشارم خستە سەر ئۆپۆزسیۆن، من گوشارم کردە سەر هێزە دیموکراسیەکان، هەموو کەسێکم بێدەنگ. من رێگە نادەم ئەو راستیانە لەلایەن رای گشتی، کۆمەڵگا و جیهانەوە ببینرێن. هەموویان سەرکوت دەکەم و پەردەپۆشی دەکەم’. بەڵام بە خوا دۆخی نائاساییش دادی نەدا. بەس نەبوو. لەبەر ئەوەش نەیتوانی بیکات و جێبەجێی بکات. کاردانەوەکان شەپۆل شەپۆل گەورە دەبن، نەیتوانی راستی خۆی بشارێتەوە. گەر درێژە بکێشێت ئەو دۆخە کورتتر دەبێتەوە، هێزێکی زیاتر دەکەوێتە دۆخێکی دژی ئەوان. ئەوان بە تەواوەتی رووبەڕووی دۆخێکی دراماتیک، دۆخێکی تراژیک دەبنەوە. ئێستا گفتوگۆ لەبارەی ئەنجامدانی لە کاتی خۆیدا دەکرێت. با بڕوانین، بەدڵنیاییەوە رێژەی رۆژانە کۆنتڕۆڵ دەکەن.ئەوان سەرنجیان لە سەر کاردانەوەی رۆژانەیە. بە گوێرەی ئەوە شێوازی رۆژانە دەگۆڕن و سیاسەت دیاری دەکەن. بەڵام ئەوە راستیەکە. تورکیاش لە قۆناغی هەڵبژاردندایە. دەبێت ئەوە ببینین. ئەم دەسەڵاتدارییە فاشیستیە لەم قۆناغەدا و لە ماوەی داهاتوو، بەتایبەتیش تا هەڵبژاردن ئەو گوشارانە بەهێزتر و گەورەتر دەکات. ئەوە سیاسەتی قڕکردن و جینۆساید، شەڕ و توندوتژی لەسەر کوردان زیاتر دەکات. چیان لە دەست بێت دەیکەن. بۆ ئەوە هەموو تواناکانی خۆیان، تواناکانی دەوڵەت دەخەنەگەڕ. زیاتر دەکەونە ئامادەباشیەوە. هاوکات ئەو گوشارە لەسەر کۆمەڵگای تورکیا، لە سەر هێزە دیموکراتیکەکان، لەسەر ئۆپۆزسیۆن، هەروەها لەسەر ئۆپۆزسیۆنی دیموکراتیک و هەمیش لەسەر ئۆپۆزسیۆنی ناو سیستمی بەردەوام دەبێت. گوشارەکان لە سەر راگەیاندنی دیموکراتیک، لەسەر رای گشتی، لەسەر کۆمەڵگا زیاتر دەکەن. بەم جۆرە بە گوشار، توندوتژی، ستەم و داگیرکەری هەوڵ دەدەن دەستبەسەر هەڵبژاردنەکەدا بگرن، هەوڵ دەدات هێزی خۆی بە زیندوویی رابگرێت، هەوڵ دەدات کە بیپارێزێت، بەڵام ئێستا ئەوەش پوچەڵە. ئەو سەردەمی دەسەڵاتدارییە کۆتاییهاتووە. کاتی بەسەر چووە. لەبەر ئەوەی بەرهەڵستیەکی بەهێز نەکرا، بەرخودانی بەهێزی کۆمەڵایەتی و تێکۆشان بەرەوپێشنەچوو، ئەم دەسەڵاتدارییە فاشیست و قڕکەرە لەسەر پێیە. ئیتر ئەمە لەئێستا بەدواوە کۆمەڵگا رێگە نادات بەوە، ئۆپۆزسیۆن رێگە بەوە نادات.

کۆمەڵگا چیتر ناتوانێت بەرامبەر بە کارەساتی کۆشک دان بەخۆیدا بگرێت

تێکۆشان بە هێزی زیاترەوە بەردەوام دەبێت. لە ناخەوە بڕوام بەوە هەیە. کۆمەڵگا ئیتر ناتوانێت بەرامبەر بەو کارەساتە دان بە خۆیدا بگرێت. ناتوانێت کارەساتی کۆشک قەبوڵ بکات. ناتوانێت بەرامبەر ئەو ستەم و گوشارە پشوودرێژ بێت. ناتوانێت بەرامبەر بە فاشیزم دان بەخۆیدا بگرێت. ئەوە لەناو خۆی دووردەخاتەوە، ئەم دەسەڵاتە دەخەن. ئەم دەسەڵاتە فاشیستییە دەخاتە ناو زبڵدانی مێژووەوە. تورکیا پێدەنێتە قۆناغێکی نوێوە. بێگومان ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە ئەم قۆناغە بە چ شێوەیەک بێت. بە سەرلەنوێ داڕشتنەوە تورکیا دیموکراتیک نابێت. بە سەرلەنوێ دامەزراندنەوە لە تورکیا دەوڵەتێکی یاسای دیموکراتیک دروست ناکرێت. بە سەر لەنوێ دامەزراندنەوە سیستمی دیموکراتیک، دادپەروەر و دادپەروەرانە نایەتەئاراوە. لە تورکیا بەسەرلەنوێ دامەزراندنەوە کۆمارێکی دیموکراتیک دانامەزرێت.

کۆمارێکی دیموکراتیک بە چارەسەری دیموکراتیانەی پرسی کورد دادەمەزرێت.چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کوردیش دامەزراندنی کۆماری دیموکراتیکە کە پشتی بە خۆبەڕێوەبەری بەستووە. لەسەر ئەوبنەمایە خۆبەڕێوەبەری سەرلەنوێ دامەزراندنەوەی تورکیایە. هەربۆیە دەبێت ئەو مێشکە فاشیست، نکۆڵیکار، لەناوبەر، مێشکی نەتەوە دەوڵەت لە ریشەوە هەڵتەکێنرێت و لەناوببرێت. بە چارەسەری دیموکراتیانەی پرسی کورد و پرسی عەلەویەکان کۆماری دیموکراتیک دەتوانێت دابمەزرێت.

تورکیا لە سەروبەندی جێبەجێکردنی ئەوەدایە. ئەم قۆناغە بناغەی ئەوەی ئافراندووە. لە بوارەدا لە ناوکۆمەڵگاشدا تێگەیشتنێکی جدی هەیە. لەم قۆناغی بومەلەرزەدا بیرکردنەوەی دژی کوردان، لە دژی بزوتنەوەی ئازادیی کورد، لە دژی سیاسەتی دیموکراتیک، تێگەیشتنی نەرێنی کە ئەم دەسەڵاتدارییە خوڵقاندوویەتی، تێگەیشتنی نەژادپەرستانە، ئایینپەرستانە، شەڕی تایبەت لە ئاستێکی گرنگدا لەئارادا نەماون. هەربۆیە بوارێکی گرنگ، بوارێکی تێکۆشانی دیموکراتیک ئافرێنراوە، بناغەی رێکخستنی دیموکراتیک دامەزراوە. دەبێت کۆمەڵگا، پێشەنگانی کۆمەڵگا، شۆڕشگێڕان، پێشەنگانی سیاسی دیموکراتیک، رێکخراوە دیموکراتیکەکان ئەوە بە باشی هەڵبسەنگێنن. ئەگەر ئۆپۆزسیۆن بە مامەڵەکردن و بەم جۆرە لە قۆناغەکە و هەڵبژاردن نزیک ببێتەوە، ئەم دەسەڵاتە لەناودەچێت. ئەوەی دیارە بەم جۆرەیە. هەم لەناو ئۆپۆزسیۆن، هەم لە ناو ئۆپۆزسیۆنی دیموکراتیک، هەم بۆ هاوپەیمانی میلـلەت، ئۆپۆزسیۆن، ئۆپۆزسیۆنی شەش قۆڵی، بەم جۆرە کۆنسێپتێک، سیاسەتێک کە بتوانێت دەسەڵات لەناو ببات دەخوڵقێنێت. ئەمە گرنگە. بەڵام دەبێت ناوەکەشی بە چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد بە دیموکراتیکبوونی تورکیا پڕ بکرێتەوە. کێشەی سەرەکی سەرلەنوێ بونیاتنانەوەی تورکیا نییە. ئەوەی بنەڕەتی دامەزراندنەوەی تورکیایە لەسەر بناغەی دیموکراتیک. خوڵقاندنی کۆماری دیموکراتیکە. سیستمی پەرلەمانی بەهێزکراویش دەبێت لە سەر بنەمای ئەو پێرسپێکتیڤ، فەلسەفە و هۆشمەندییە بێت. واتە سیستمی پەرلەمانی بەهێزکراو نابێت ئەو سیستمە پەرلەمانیەی بەر لە ئاکەپە بێت. ئەویش پشتی بە مێشکی ئینکار و نکۆڵی دەبەست. سیستمی پەرلەمانی بەهێز دەبێت پشتی بە چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد ببەستێت، پشت بە دامەزراندنی کۆماری دیموکراتیک لەسەر بنەمای خۆبەڕێوەبەری ببەستێت. دەبێت ناوەرۆکەکەی بەم جۆرە پڕ بکرێتەوە و سیاسەتیش لەو چوارچێوەدا بکرێت. ئەمە لەگەڵ خۆیدا تورکیا دەگەیەنێتە داهاتوویەکی دیموکراتیک، ئازاد و یەکسان. بڕوام بەوە هەیە.

 

هاوبەشی :