ئاسایسی ئێزدخان: بە پلانداڕێژەری دەوڵەتی تورک و پەدەکە ئەمڕۆ (شێرزاد شەمۆ قاسم) شەهید بوو

232
0
هاوبەشی :

ئاسایسی ئێزدخان رایگەیاند کە بە پلانداڕێژەری دەوڵەتی تورک و پەدەکە ئەمڕۆ هێرشێک لە دژی هێزەکانیان ئەنجامدرا و بەهۆیە هاووڕێیان شێرزاد شەمۆ قاسم شەهید بوو. ئاسایش رایگەیاند کە ئەوان پاسەوانی گەلەکەیانن و ئیرادەی شەنگال رادەستی کەس ناکەن.

ئاسایشی ئێزدخان لەبارەی هێرشی ئاسمانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بۆ سەر ناوەندی شەنگال راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە ١ی ئادار کاتژمێر ١١:٣٠ لە ناوەڕاستی شەنگال لە دژی ئۆتۆمبێلێکی ئاسایشی ئێزدخان هێرشێک ئەنجامدراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ” لەو هێرشەدا هاوڕێمان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئێزدخان شێرزاد شەمۆ قاسم شەهید بوو.

لە بارەی وردەکاری هێرشەکەوە ئێمە زانیاری بەرفراوان بۆ رای گشتی بڵاو دەکەینەوە. بەڵام ئێمە دەزانین کە ئەو هێرشە لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و پەدەکەوە پلانی بۆ دانراوە و بە دەستی خائین و خۆفرۆشان ئەنجامدراوە.

سەرەتا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەڤاڵمان شێرزاد و هەموو گەلەکەمان دەکەین. دەڵێین لە پێناو پاراستنی گەلەکەماندا، بۆ پارێزگاری لە ئێزدخان چ قوربانیەکی پێویست بکات ئێمە بێ دڕدۆنگی ئامادەی ئەو قوربانیدانەین.

داوا لە گەلەکەمان و پێکهاتەکانی شەنگالیش دەکەین کە لە دژی ئەو هێرشە قڕکارییانە بڕیار و هەڵوێستی بەهێزیان هەبێت. دوژمنانی ئێزدخان دەیانەوێت فەرمانی سەر گەلەکەمان بەردەوام بێت. ئێمە جارێکیتر رایدەگەیەنین کە ئاسایشی ئێزدخان بەرگریکار و پاسەوانی گەلەکەیەتی و ئێمە ئیرادەی گەلەکەمان، ئیرادەی شەنگالی خۆبەڕێوەبەر و ئازاد رادەستی کەس ناکەین.

هاوبەشی :