١٧ چەتەی داعش سزادران

240
0
هاوبەشی :

دەزگای دژەتیرۆری عێراقی ڕایگەیاند ئۆپەراسیۆنیکیان لە دژی چەتەکانی داعش ئەنجامداوە و ١٧ چەتە کە سەرکردەیەکی ڕێکخراوەکەیان لە نێودابوە کوژراون.

دەزگای ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆری عێراقی ڕایگەیاند لە ئۆپەراسیۆنیکدا بە سەرپەرشتی عەبدولوەهاب ساعیدی ئۆپەراسیۆنێکیان لە دژی چەتەکانی داعش  لە وادی حوران، لە بیابانی ئەنبار ئەنجامدا.

 دەزگاکە ئاماژەی بەوەکردووە، لەو شوێنەی هێزەکانیان بەرەبەیانی ئەمرۆ ئۆپەراسیۆنەکەیان ئەنجامداوە  لەگەڵ چەتەکانی داعش ڕوبەڕوبونەوە ڕوویداوە.

رونیشیکردووەتەوە، دوای ئۆپەراسیۆنەکە ژمارەی کوژراوانی چەتە تیرۆریستییەکانی داعش ژمارەیان ١٧ چەتە بوە و کە سەرکردەیەکی دیاری چەتەکانیان لە نیودا بووە.

هاوبەشی :