بە دروشمی لە بەرانبەر داگیركەری تورك كوردستان بپارێزن ڕێپێوانی لۆزان – جنێف دەستیپێكرد

398
0
هاوبەشی :

ڕێپیوانی لۆزان – جنێف لەبەردەم باڵەخانەی Chateaû d’Oûchy کە تێیدا پەیمانی لۆزان ئیمزاکرا، دەستیپێکرد لەدژی هێرشی داگیرکەریكاریەكانی دەوڵەتی توركی فاشست و ڕەگەزپەرست.

رێپێوانە ٣ ڕۆژ بەردەوام دەبێت لەلایەن ‘Defend Kurdistan – کوردستان بپارێزن’ لەسەر بناغەی بنیاتنانی یەکێتی نەتەوەی کورد و لەدژی هێرشی قڕکردنی کورد و داگیرکردنی کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورک لە لۆزان دەستیپێکرد. ئەم ڕێپێوانە كوردستانیانی ئەوروپا لە هەر چوارپارچەی كوردستان ،سیاسەتمەدارانی سوید ،كوردستان و توركیا، رێکخستنەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، دەزگا شۆرشگێرەکان، هونەرمەندان، نوسەران و ئەکادمیەکان و بەسەدان کەس لەبەردەم باڵەخانەی Chateaû d’Oûchy لە دەوری یەکتری کۆبوونەوە.

گردبونەوەكە دوای خولەکێک رێزگرتن بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان دەستیپێکرد. دواتر هاوسەرۆكانی ناوەندەکانی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کوردستان لە سوید لە سەرەتادا قسەی کرد. لە قسەکاندا پشتگیری لە تێکۆشانی گەریلا لەدژی قڕکردن و داگیرکەری لە ٤ پارچەی کوردستان کرا.

هاوسەرۆکی کەنەکە (ئەحمەد قەرەمووس) و زوبەیر ئایدارلە گردبونەوەكەدا قسەیان کرد باسیان لە سوە میژوویسەد ساڵەی پەیمانی لۆزان و سیاسەتی قڕكردنی گەلی كوردیان كرد و شەرمەزاریان كرد

لە گردبوونەوەكەدا سیاسەتمەدارانی سویدی و فەڕەنسی و چەپ و سۆسیالیستەکانیش بەشداریان لە میتینگەکەدا کرد و لە قسەککانیاندا پشتگریان لە بەرخۆدانی گەلی کورد کرد.

دوای قسەکردن بە بەشداری نوێنەرانی تەژەکە – پەیەدە، یەکێتی هێزە شۆرشگێرەکانی ئەوروپا، پەدەکە-ئێران و هیزەکانی تێکۆشانی یەکگرتوو، بە دروشمی لەدژی داگیرکەری و کۆمەڵکوژی لەسەر بناغەی بنیاتنانی یەکێتی نەتەوەی کورد دەست بە رێپێوانکرا.

هاوبەشی :