نوێنەری زیندانیانی بادینان لە پەیامێکدا هۆشداری دەدات و لە دۆخی زیندانیانی بادینان

277
0
هاوبەشی :

نوێنەری زیندانیانی بادینان، بەرپرسیاریەتی ھەر زیانێك بە گیراوەکانیان دەخەنە پاڵ حکومەت و لایەنی ئەمنیی و هۆشدارییش لە دۆخی تەندروستی زیندانییان دەدەن. ئەیھان سەعید، نوێنەری زیندانیانی بادینان لە دووەم ساڵیادی سزادانی چالاکوان و رۆژنامەنووسانی بادیناندا پەیامێکی بڵاوکردەوەتەوە تیایدا هاتووە: “ئێستا گروپێکی دەرون نەخوشی (سادیزم)ی نێو پارتی و بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت دژی گیراوەکانمان دەستێوەردان لە کاروباری دادگا و چاکسازی گەورانی ھەولێر دەکەن.”

دەشڵێت، زۆر بە گومانن لە جۆری مامەڵەکردنی بەرپرسانی ئیدارەی زیندانی چاکسازی لەگەڵ گیراوەکانیان تا ڕاددەی گومانی (پیلانی ڕەش و تیرۆری بایلۆجی) بەتایبەت لەم رۆژانەی دوایدا بەرامبەر (شێروان شێروانی).

ئاماژەی بەوەشکردوە: بە ووردی لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناوخۆ و  نێودەوڵەتیەکانمان لێ ئاگادار کردوتەوە و بەرپرسیاری ھەر زیانێك بە گیراوەکانمان دەخەینە پاڵ حکومەت و لایەنی ئیداری و ئەمنی زیندانی چاکسازی کە پارتی بەسەردا زاڵە.

ئەیهان، برای یەکێک لە سزادراوانی بادینانە و ئەوەشی وتووە: پێکھێنانی لیژنەیەکی باڵای تەندروستی سەربەخۆ بە ھەماھەنگی یۆنامی و دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بۆ پشکنینی خوێن و ھەڵسەنگاندنی دوخی تەندروستی زیندانیانی بادینان (بەوانەی ئازادیش بوونە!).

.

هاوبەشی :