سەرۆك وەزیرانی عێراق، داوای پێكهێنانی لێژنەیەك دەكات بۆ لێكۆڵینەوەی بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لە لایەن داگیركەری توركەوە

140
0
هاوبەشی :

 نوسراوێکى سەرۆك وەزیرانى عێراقی لە لایەن سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانى عێراق بڵاوکرایەوە کە ئاماژە دەكات بەوەی سەرۆك وەزیرانی عێراق فەرمانیكردوە بە لێكۆلینەوەی بەكارهێنانی چەكی قەدەعەكراو (چەکی کیمیایی و فسفۆڕی) لە باشوری كوردستان لەلایەن تورکیاوە دژی بارەگا و گەریلاكانی پەكەگە.

ئەو نوسراوەی نوسینگەی سەرۆك وەزیران لە ١٠ كانونی دووهەمی ساڵی ٢٠٢٣ دەرچوە كە لە لایەن فەریق عەبدول كەریم عەبدول حەسەن وەجەڕ سكرتێری كەسی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانەوە واژۆ كراوە كەتێدا نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق – فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش لە نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان کردوە، بۆ لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی مادەی فسفۆر و کیمیاوی لەلایەن سوپای تورکیاوە لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیدا لە باشوری كوردستان دژی بارەگاكانی پەكەكە و سەنگەرەكانی گەریلا ئازادەكانی كوردستان .

لە چەند ساڵی ڕابوردوودا دەولەتی داگیركەری تورك تا ڕۆژی ئەمڕۆ هەزاران جار چەکی کیمیایی لەدژی گەریلاکانی پەکەکە بەکارهێناوەو چەندین بەڵگەش لەوبارەیەوە دراونەتە حکومەتى عێراق و نەتەوەیەکگرتووەکان  و  پەرلەمانى ئەوروپا و ڕێکخراوەکانى مافی مرۆڤی ئەوروپا.

هاوبەشی :