بایك لە وتاریكدا سەرەخۆشی لە گەلانی ناوچەكە كرد، داوای لە هێزەكانیان كرد كە لە توركیا لە شارە گەورەكان شەڕ ڕابوەستێنن
بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە پەیامێكیدا لە ستێرك تیڤی داوای لە هێزەکان کرد و وتی:” چالاکییە سەربازییەکان لە تورکیا، لە شارە گەورەکان و شارەکان ڕابگرن. ئێمە بڕیارمان داوە هەنگاوی سەربازی نەنێین مەگەر دەوڵەتی تورکیا هێرش بكات” ئەمەش بە هۆكاری ئەو بومەلەرزە وێرانكەرەوە كە باكووری كوردستان و توركیا و ڕۆژئاوای كوردستان و سوریای گرتەوە.
بایك ڕایگەیاند، وتی:گەلی بەڕێزمان. بوومەلەرزەکە کارەساتێکی گەورەی دروست کرد. گەلەکەمان لە باکوری، #کوردستان، #ڕۆژاڤا، #تورکیا، #سوریا لەژێر بارودۆخێکی زۆر سەختدان، بە تایبەتی گەلانی توركیا بە هۆی ئەو سیاسەتەی دەوڵەتی داگیرکەر و مرۆڤکوژی تورکیا ئەنجامی دەدەن، زۆر زیاتر ئازار دەچێژن. گەلی کورد، گەلی تورکیا، گەلی عەرەب و گەلانی دیکە، ئازارێکی زۆریان پێدەگات.
بەڕێز بایك داوای لە گەلی كورد و ناوچەكە و ئازادیخوازان كرد بكەونە ڕەوشی فریاگوزاری و سەفەربەرییەوە بۆ ڕزگار كردنی لێقەوماوانی بومەلەرزەكەوە كە لە ژێر خانوە ڕووخاوەكانەوە گیریان خواردوە و دەوڵەتی چونكە داگیركەری تورك بێباكە بەرامبەر بەژیانی لێقەوماوان و بە هانایانەوە ناچێت.
لە ڕەوشی ئێستادا بەهۆی ئەو بارو دۆخە سەختەوە كە گەلانی ناوچەكە ڕووبەڕووی بۆتەوە و ئازار دەچێژن و گەلانی ناوچەكە زەرەر و زیانێكی گیانی و مادی زۆریان پێگەیشتوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان بە گەلی خۆمان و گەلانی ناوچەكە ئەگەیەنین بۆ ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە و لە خوای گەورە داواكارین بریندارەکان بە زوویی چاك ببنەوە. دووبارە سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەو کەسانە دەکەم کە گیانیان لەدەستدا و بۆ هەموو گەلەکەمان. ئێمە هەست بە ئازارەکانتان دەکەین.