ڕۆژنامەیەكی ئەڵمانی ئاماژە بەوە دەكات كە ئەردۆگان بە ئەنقەست هوشداریەكان و پێشبینی ڕوودانی بومەلەرزەكەی ئاشكرا نەكردوە

252
0
هاوبەشی :

ڕۆژنامەیەکی ئەڵمانی ( دێر شپیگلی ئەڵمانی ) پرسیاری دەربارەی شاردنەوەی ئەردۆگان لە ئەگەری پێشبینی ڕوودانی بومەلەرەكەی بەرەبەیانی ٦ ئەم مانگە كردوە، ئەو ڕۆژنامەیە ڕایدەگەیەنێت ئەردۆگان هوشداری و پێشبینیەكانی ڕووداوی بومەلەرزەكەی بە ئەنقەست ئاشکرا نەکردووە سەرەڕای ئاگادارکردنەوەکان.

لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی دێر شپیگلی ئەڵمانی پرسی: ئایا ئەردۆغان بە ئەنقەست پێشبینی بومەلەرزەکەی ئاشکرا نەکردووە سەرەڕای هۆشدارییەکان؟

لەلایەکی ترەوە چەندین ڕاپۆرت ئەوە ئاشكرا دەكەن كە ئەردۆغان و حکومەتەکەی بۆ ڕزگارکردنی خەڵكانێكی زۆر كە لەژێر خانو و تەلار ڕووخاوەكانە كە گیریان خواردوە بێ ڤاكەو هەوڵ نادات بۆ ڕزگار كردنیان ئەمەش بوەتە هۆكاری بەرزبونەوەی ژمارەی قوربانی و کوژراوانی كارەساتەكە

ئەم. بومەلەرزەیەی كە لە سوریا و تورکیای ڕوویدا،  بوە هۆكاری وێرانكردنی هەزاران خانوبەرە و كوشتنی هەزاران كەس و برینداركردنی دەیان هەزار ، ئاوارەكردنی سەدان هەزاری تر ، لە هەمان كاتدا ناردنی هاوکارییەکانی بەپێی پێویست نیە بە تایبەتی هاوكاری بۆ  سوریا زۆر كەمتر دەڕوات بە بەراورد لەگەڵ تورکیا

 

هاوبەشی :