تائێستا لە ڕۆژئاوای كوردستان و سوریا ٢٥٠٠ كەس گیانیان لە دەستداوە، بەهۆی بومەلەرزەكەی چەند ڕۆژی ڕابردوو
ئاژانسی ئەسۆ شێیتد پرێس ڕایگەیاند، ژمارەی ئەوانەی بەهۆی بومەلەرزەوە لە سوریا و ڕۆژئاوای كوردستان گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە زیاتر لە دوو هەزار و ٥٠٠ كەس.
لە هەواڵێكدا، ئاژانسی ئەسۆ شێیتد پرێس بڵاویكردەوە، ژمارەی ئەوانەوەی بەهۆی بومەلەرزەوە لە سوریا و ڕۆژئاوای كوردستان گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتەوە دوو هەزار و ٥٣١ و ژمارەی ئەوانەشی بریندار بوون، گەیشتووەتە سێ هەزار و ٩٤٩ کەس.
بەرەبەیانی ڕۆژی شەشی مانگە، بومەلەرزەیەكی بە گوڕی ٧.٩ شاری ماڕەشی باكوری كوردستانی هەژاند و بەهۆی بەهێزییەكەیەوە بومەلەرزەكە بەشێكی زۆر لە شارەكانی باكوری كوردستان و توركیا و ڕۆژئاوای كوردستان و سوریای گرتەوە.