بومەلەرزە لە باکوری کوردستان؛ هەزاران کەس گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوون –ڕوماڵی ڕاستەوخۆ

373
0
هاوبەشی :

لە فورات نیوزەوە وەرگیراوە

دوای بوومەلەرزەی ٧.٨ و ٧.٧ پلە لە باکوری کوردستان ملیۆنەها کەس بێحاڵ و ماڵ بوون و بەتەنیان و تاوەکو دێت ئاماری زیانەکانی بومەلەرزەکەش زیاتر و قورستر دەبێت.

خەڵکی سەمسور بەرەو پارێزگا دەستیان بە رێپێوان کرد

لە سەمسور بوومەلەرزەلێدراوەکان چادر و پەناگەکان دەست ناکەوێت و بە ناچار بەدەوری ئاگر و لەبەردەم داروپەردوی بینا ڕووخاوەکاندا شەو بەسەر دەبەن. لە ژێر زۆرێک لە بینا ڕووخاوەکاندا هێشتا داوای هاکاری دەکرێت، بەڵام کاری گەڕان و ڕزگارکردن زۆر کەم و لاوازە. بەهۆی ئەوەی کاری ڕزگارکردن ئەنجام نادرێت، دانیشتوانی شارەکە بەرەو پارێزگای سەمسور دەستیان بە ڕێپێوان کرد. خەڵکی سەمسور ئێستا لەبەردەم بینای پارێزگادان.

ما میوزیک: پێویستە هەموو کەسێک بێتە ناوچە بومەلەرزەلێدراوەکان و دەست بە هاوکاری بکات

 

خەباتکارانی مام میوزیک چالاکانە بەشداری لە کاری ڕزگارکردندا دەکەن. خەباتکارانی ما میوزیک داوایان لە هەمووان کرد، کە بێنە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکان و بەشداری لە کاری گەڕان و ڕزگارکردن بکەن.

دیمەنی بومەلەرزە و ناڕەزایەتیی جەماوەر لە دیلۆک

 

هیچ بینایەک لە ئیسڵاحیەدا نەماوە، کە زیانی بەرنەکەوتبێت

لە شارۆچکەی ئیسڵاحیە بەهۆی بومەلەرزەکەوە ماوەی سێ ڕۆژە کارەبا و ئاو نییە. هیچ بینایەکیش لەو ناوچەیەدا نەماوە، کە زیانی پێنەگەیشتبێت. لە ئەنجامی بومەلەرزەکەدا سەدا ٧٠ی خانوەکانی ناوچەکە رووخاون، یان زیانی زۆریان پێگەیشتوە. هەموو پەناگە، شوێنە گشتییەکان، پرد، مزگەوت و ناوەندی ناوچەکە ڕووخاون.

٠٨:٣٤

دەوڵەتی تورک ڕێگری لە گەیشتنی هاوکارییەکان دەکات

بەرپرسانی دەستەی هەماهەنگیی ناوەندی قەیران لە ئێستاوە نزیکەی ٣٠ شەمەندەفەر یارمەتی بۆ ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکان دەنێرین. هەدەپە یارمەتی دەدات، بەڵام هاوکارییەکانی هەدەپە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ڕاگیراون و بەرپرسانی هەدەپەش داوایان لە گەنجان و هەموان کرد، هاوکارییەکان بگەیەننە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکان و بەسەر هاووڵاتییان دا دابەشیان بکەن.

٠٨:٣٣

ناوەندی دەستەی هەماهەنگی قەیرانەکانی هەدەپە بەردەوامە لە هەڵمەتەکانی هاوکاریکردن

ناوەندی هەماهەنگی قەیرانەکانی هەدەپە، تیمە تەندروستییەکانی ڕەوانەی مەرەش، دیلۆک، سەمسور و ڕحا کردووە و بەردەوامە لە هەوڵەکانی رزگارکردن. ئەو تیمانە، کە ڕەوانەی ناوچەی بوومەلەرزەلێدراوەکان کراون، بۆ هاوکاریکردن ڕاستەوخۆی پەیوەندی بە بنەماڵە و خێزانەکانەوە دەکەن.

٠٨:٠٦

یونیسێف: بەهێزترین بوومەلەرزەی ١٠٠ ساڵی ڕابردووە

جەیمس ئیلدەر وتەبێژی سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) ڕایگەیاند، بوومەلەرزەکەی باکوری کوردستان بەهێزترین بوومەلەرزە ١٠٠ ساڵی ڕابردووە لە ناوچەکەدا.

٠٨:٠٤

ئافاد: ٦ هەزار و ٢٣٤ گیانیان لەدەستداوە

ئافاد بڵاویکردەوە، لە بوومەلەرزەکەدا ٦ هەزار و ٢٣٤ کەس گیانیان لە دەستداوە و ٣٧ هەزار و ١١ کەسیش برینداربوون.

ئەوە لە کاتێکدایە بەپێی زانیاری و سەرچاوە خۆجێیەکان ژمارەی راستەقینەی زیانە مرۆییەکان زۆر لەوە زیاترە. زۆر کەس هێشتا لە ژێر داروپەردوی بیناکاندان.

٠٧:٤٣

خەڵک: سەدا ٩٠ی سەمسور خاپور بووە

خەڵکی سەمسور بەم وتانە کاردانەوەیان بەرامبەر بە دەوڵەت و بەرپرسانی دەوڵەت هەبوو و تیان: “لەم نێوانەدا ٨٠ بۆ ٩٠ هەزار کەسمان گیانیان لە دەستداوە، سەدا ٩٠ی خانوەکانی سەمسور ڕووخاون. حکومەت، دەوڵەت، کارەبا، ئاو، گازی سروشتی و نان نییە خەڵکەکەمان برسین و ناتوانین ترمەکانمان دەربهێنین، لێرەدا هیچ کارێک ناکرێت، ئێمە هەوڵ دەدەین بە دەرفەت و تواناکانی خۆمان تەرمەکان لە ژێر داروپەردووەکاندا دەربهێنین.

٠٧:٣٩

هاوکارییەکانی گەل گەیشتە مەلەتی

دوێنێ شەو لەسەر بانگهێشتی ڕێکخستنەکانی هەدەپە  لە شار و شارۆچکەکان دەستکرا بە کۆکردنەوەی هاوکاری و ئەو هاوکارییانە دوێنێ شەو گەیشتنە شاری مەلەتی. ئەو هاوکارییە کۆکراوەکان لە ماوەەکانی ڕۆژدا و بە بەردەوامی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەکرێن.

٠٧:٣٢

لە سوریا ٢ هەزار و ٤٧٠ کەس گیانیان لەدەستداوە

بەپێی ئامارەکانی دەوڵەتی سوریا، لە بوومەلەرزەکەدا بەلایەنی کەمەوە تا ئێستا ٢ هەزار و ٤٧٠ کەس گیانیان لە دەستداوە و زیاتر لە ٢ هەزار و ٦٠٠ کەسیش بریندار بوون.

٠٧:٢٤

ژمارەی گیان لەدەستدانی بومەلەرزەکان لە زیادبووندایە

ژمارەی گیان لە دەستدانی بومەلەرزەکە سات لە دوای سات زیاتر دەبێت. بەرپرسانی دەوڵەتی تورک ڕایانگەیاندووە،  ٥ هەزار و ٨٩٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٤ هەزار و ٨١٠ کەسیش برینداربوون

خەڵکی ناوچەی بومەلەرزەکەکانیش دەڵێن، ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە زۆر زیاترە لەوەی بەرپرسانی دەوڵەت بڵاوی دەکەنەوە.

٠٧:٢٢

خەڵکی بازارجخ لە کەش و هەوای ٥- پلەی ژێر سفردا لەسەر شەقامەکان ڕۆژیان کردەوە

لە ناوچەی بازارجخ-ی مەرەش، کە ناوەندی بومەلەرزەکەیە، هاوڵاتیان لە کەش و هەوای ٥- پلەی ژێر سفردا لەسەر شەقامەکاندا رۆژیان کردەوە. ئەو خێزان و بنەماڵانەی، کە شەو بە ناچار لەسەر شەقامەکان ڕۆژیان کردەوە ڕایانگەیاند، هێشتا زۆر تەرم لە ژێر دراوپەردوی بیناکاندان و دەرنەهێنراون.

٠٥:٥٤

بوومەلەرزەلێدراوەکانی دیلۆک: دامەزراوەکانی دەوڵەت بێ باک و کەمتەرخەمن

٠٥:٥٣

دانیشتوانی ئەلبیستان شەوانە لە جەمخانەکان دا دەمێننەوە

 

حکومەت بومەلەرزەکە  بەکاردێنێت

بومەلەرزەکەی باکوری کوردستان، کە لە ناوچەی بازارجخ و ئەلبیستان-ی سەربە مەرەش چەقەکەی بوو زیان بە ١٠ پارێزگا و گەورە شار و شارۆچکەکان و ناوچەکان و گوندەکان گەیشتوە. هەزاران کەس گیانیان لەدەستداوە ژمارەی ئەو کەسانەی لە ژێر وێرانەکاندان هێشتا ڕوون نییە. هەرچەندە زیاتر لە ٤٨ کاتژمێر بەسەر بومەلەرزەکەدا تێپەڕیوە، بەڵام تا ئێستا تیمەکانی فریاکەوتنی دەوڵەت نەگەیشتۆتە چەندین ناوچە و هاووڵاتیان بە توانای خۆیان هەوڵی ڕزگارکردنی ئەو کەسانە دەدەن کە لە ژێر داروپەردودان. دوای دوو ڕۆژ لە بومەلەرزەکە حکومەتی تورک بڕیاری ڕاگەیاندنی باری نائاسایی دەکرد.

ڕەجەبی تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورک ڕایگەیاند، بەپێی مادەی ١١٩ی دەستوور بڕیاریانداوە باری نائاسایی ڕابگەیەنن. ئەردۆغان ٢٤ کاتژمێر دوای بوومەلەرزەکە بۆ یەکەم جار لەسەر ئەم بابەتە قسەی کرد، بۆیە نیگەرانی ئەوە هەیە بە بڕیاری باری نائاسای بومەلەرزەکە بۆ خۆیان بەکاربهێنن و هۆکارەکانیش ئەمانەن:

–  ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و لایەنە سیاسییەکانی ئۆپۆزسیۆن لە پرۆسەی هاوکاریکردن و بە هاناوەچوون دەکرێنە دەرەوە. ئەوە لە کاتێکدایە لە مەرەش، ئامەد، دیلۆک، ئەدەنە، عوسمانییە، ڕحا، سەمسور، مەلەتی و هاتای ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان و خەڵکی مەدەنی هەر لە سەرەتاوە بە هەوڵ و توانای خۆیان لە جیاتی هێزە پەیوەندیدارەکانی دەوڵەت بەهانای خەڵکەوە ڕۆیشتن و دەستیان بە پرۆسەی ڕزگارکردن و هاوکاری کرد، بەڵام بە ڕاگەیاندنی باری نائاسایی، رێگری لە هەڵمەتی هاوکاریی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و لایەنە سیاسییە ئۆپۆزسیۆنەکان و کارە جەماوەرییە خۆڕسکەکانی گەل دەگیردرێت.

– لە لێدوانەکاندا ژمارەی ڕاستەقینەی گیان لە دەستدان و بریندارەکان دەشارنەوە، چونکە ژمارەی گیان لە دەستدان و بریندار و زیانەکان زۆر لە لێدوانی فەرمی زیاترن و بۆ شاردنەوەی ئەوەش دەیانەوێت ڕێگە لە هاوڵاتیانی مەدەنی، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان بگرن و تاوەکو وێنەی کارەساتەکە نەخەنەڕوو.

– موراد کوروم وەزیری گۆڕانی کەش و هەوا، شارەوانی و ژینگە وتی: “ئێمە جگە لە دەستەی هەماهەنگیی ئافاد ڕێگە بە هیچ دەستەیەکی تر نادەین. ئەوەشی خستەڕوو، هاوکارییەکانیش لە ڕێگەی ئافادەوە کۆدەکرێنەوە، بەوەش دەست بەسەر ئەو هاوکارییانەدا دەگرن، کە لەلایەن ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ ساڕێژکردنی برینی بومەلەرزەکە کۆدەکرێنەوە.

– هاوکارییەکانی دەرەوەی وڵات لە سەرەتای شارەکاندا لەلایەن دەوڵەتەوە دەستیان بەسەردا دەگیرێت.

– دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە دەیەوێت ئەو بارودۆخە بۆ هەڵبژاردن بکار بهێنێت، بۆیە بە ئاشکرا وەک ‘بەخشیشی خودا’ لەو کارەساتە نزیک دەبنەوە، کە بەسەر کۆمەڵگەدا هاتوە.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، کە بەرپرسانی دەوڵەتی تورک بڵاویان کردۆتەوە، لە ئەنجامی بومەلەرزەکانی ٦ی شوباتی باکوری کوردستان دا تا ئێستا ٥ هەزار و ٨٩٤ کەس گیانیان لە دەستداوە، بەڵام سەرچاوە هەرێمی و خۆجییەکان دەڵێن، ژمارەی راستەقینە دوو ئەوەندە زیاترە، کە تا ئێستا بڵاوکراوەتەوە.

لە ناوچەی بوومەلەرزەکان زیانی زۆر بەر نەخۆشخانەکان گەییشتوە، کێشەی پێداویستیی پزیشکی و دەرمانیش هەیە. ژوورەکانی نەشتەرگەری ڕوخاون و کەرەستە و پێداویستییەکانی نەشتەرگەری کەمن. لە ناوچەی بومەلەرزەلێدراوەکان پێداویستی بۆ دەستێوەردانی پزیشکی کەم بووەتەوە و ئەمبولانسەکان ناتوانن سوتەمەنی وەربگرن.

 

 

هاوبەشی :