بومەلەرزیەكی بەهێز باكووری كوردستان و ڕۆژئاوای كوردستانی هەژاند و زیانی گیانی و مادی زۆرە

284
0
هاوبەشی :

 


كاتژمێر ٤ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ٦ شوباتی ٢٠٢٣ بوومەلەرزەیەك بە گوڕی ٧.٩ پلەی ڕێختەر، باكووری كوردستان و بەشێك لە سوریا و هەرێمی كوردستانی هەژاند، که چەقی بوومەلەرزەكە شاری ماڕەشی باكووری كوردستان بوو.

بومەلەرزەكە ئەم شار و ناوچانەی گرتۆتەوە ماڕەش، غازی عەنتاب، مێردین، كلیس، سێرت، باتمان، چەولیك، عەلەزیز، ماڵاتیا، موش، بەدلیس، جولەمێرگ، ئامەد، ڕحای باكوری كوردستان و ئەدەنە و عوسمانیانی توركیا.

بوومەلەرزەكە بە گوڕێكی كەمتر سوریاشی گرتووەتەوە و هەریەك لە شارەكانی شام، لازقیە و حەلەب-یشی هەژاندووه و بەو هۆیەوە چەندین باڵەخانە تەختی زەوی بوون و بەپێی ئامارەكانی

بەپێی ڕاگەیاندنەكانی باكووری كوردستان و توركیا زیانی گیانی لە هەزار تێپەڕیوە و بریندار بە هەزارانە و چەندین باڵەخانە و ساختمان و خانووبەرە ڕووخاون و و چەندین كەس لە ژێر خانوە ڕووخاوەكاندا گیریان خواردوە و چەندینی تریش گیانیان لە دەستداوە و بریندارن .

بەپێی هەواڵەكان ، كەمێك پێش ئێستا جارێكی دیکە بومەلەرزەیەكی بەهێز بە گوڕی ٧.٦ لە شاری ماڕەش و دانەیەکى دیکەش بە گوڕی ٦.٥ لە شاری دیلۆكی باكوری كوردستان ڕوویدا.


هاوبەشی :