کۆنفڕانسی کۆماری دیموکراتی لەلایەن هەدەپەوە لە ئەستەمبوڵ بەڕێوەچوو

254
0
هاوبەشی :

کۆنفڕانسی کۆماری دیموکراتی لەلایەن هەدەپەوە بە دانیشتنی ‘ کورد چییان دەوێت، تورکیا چۆن بێت’ لە ناوەندی کەلتوری جەم کاراجا لە ناوچەی باکرکۆی بەردەوامە.

لە دانیشتنی دووەمی کۆنفڕانسەکەدا کە بە ناونیشنای ‘ دینامیکی دامەزراندنی کۆمار -١’ بەردەوام بوو. ئایشەگول دەڤەجیئۆغلۆ دانیشتنەکەی بەڕێوە برد. نووسەر بارش ئونلو لەسەر بابەتی ‘ ئایا کۆمار پەیمانێک بوو؟’ قسەی کرد. حەمید بۆزئارسلان دکتورای مێژوو و سیاسەت لەبارەی بابەتی ‘ لە دامەزراندنی کۆماردا کورد’ و تانل بۆرا نووسەر لەسەر بابەتی ‘ نەژادپەرستیەک دیموکرات – بۆچی پێک نەهات؟’ قسەی کرد.

ئەکادیمیەکانی زانستی کۆمەڵایەتی لە زانکۆی پاریس بە ئۆنلاین بەشداریان لە کۆنفڕانسەکەدا کرد و وتیان، بەهۆی کۆبنفڕانسی کۆماری دیموکرات پیرۆزبایی لە هەدەپە دەکەن. بۆزئارسلانیش ئاماژەی بە دامەزراندنی کۆماردا و وتی، ” دەڵێن، تورکیا تورکیا چۆن رزگارکراوە؟ پێویستە لە سەدەی دووەمدا پرسێک بکرێت. تورکیا ظۆن دامەزرا، کێ دایمەزراند، لەدژی کێ دامەزرێنرا؟ پێویستە مرۆڤ ئەم پرسانە بکات. ئایا کۆمار لەدژی کێ دامەزرێنرا؟ تورکبوونی کۆمار لەدژی ئاسیا وەک سەرکەوتن پێناسەی بۆکرا. پرسی من ئەمەیە، کاتێک کۆمار دامەزرێنرا، ئایا گەلانی دیکە لە چ دۆخێکدا بوون؟ من بە تەنیا باسی کورد ناکەم. پێویستە باسی کۆمەڵگا، نەتەو، بیر و ئایینەکانی دیکەش بکەین. ئایا کورد لە ساڵی ١٩٢٣دا لە کاتی دامەزراندنی کۆماردا لە چ دۆخێکدا بوون؟ کورد لەو کاتەدا، وەک گەلێکی تێکشکاو هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت.”

نۆزئارسلان باسی ئەوەشی کرد کە لە پەیمانی لۆزاندا خیانەت لە کوردکرا و وتی، ” لەبەرئەوەی کە ئەو بەڵێنانەی بە کورددران جێبەجێ نەکران و لە لۆزان خیانەتیان لێکرا، بە ناچاری دەستیان بە شۆڕش کرد. کوردبوون لەبەرئەوەی تورکبوون قبوڵ ناکات، وەک مەترسیەک دەبینرێت. تورک وەک دواکەوتوو و دەئۆداڵ دەبینرێن. تورکبوونیش وەک شۆڕشگێر، یەکسانخواز هەڵدەسەنگێندرێت. لەگەڵ کۆمار کوردستان وەک شوێنی داگیرکردن پێناسە دەکرێت. جەهەپە پارتێکی یەکانەیە، بەڵام جەهەپە لە کوردستان نییە. لە سنورەکان مین دەچێندرێن. دوای ١٠٢٠ سنوری کورد گەمارۆ دەدرێت. بۆیەش دەبینین بەو هۆیەوە کورد وەک گەلێکی تێکشکاو دەبیندرێت.”

بۆزئارسلان دەشڵێت، خەیاڵی جۆگرافیای هاوبەش دروست بووە و وتی، ” دوای سەد ساڵ ئەمڕۆ لە تورکیا ئەوەی دیل بووە کێیە و ئەوەی ئازاد بووە کێن؟ لە تورکیا ئەمڕۆ کورد ئازادن. لە زیندانەکاندا هەرچەندە لەژێر فشارێکی قورسدان. کورد بەهۆی رامانی خۆی، خوێندنی بۆ مێژوو، لە دوارۆژی خۆیدا پێکهێنەرن. لە هونەردا خوڵقێنەری ئازادن، بەڵام تورکبوون دیل بووە. بەڵام ئایا تورکبوون کە دەڵێت ‘ قوماش بە خوێنی شەهید تەڕ دەبێت و دەبێتە ئاڵا’ لە تورکیا ئازادە؟ ئێمە دەبینین کە لە تورکیا تورکبوونیش ئازاد نییە.”

تانل بۆرا و بارش ئوملوش لەسەر بابەتەکانیان قسەیان کرد و بۆچوونەکانیان دەربڕی.

هاوبەشی :