ڕوسیا جەختی لە بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی دژی ئۆكرانیا كردەوە
دیمیتری مێدڤیدێڤ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا بەڵێنی دەدا، ئەگەر ئۆكرانیا قڕم و قوڵایی خاكی ڕوسیا بۆمباران بكات، ڕوسیا وەڵامەکەی خێرا و توند دەبێت و وڵاتەکەی ئامادەیە هەموو جۆرە چەکێک بەکاربێنێت بە چەکی ئەتۆمیشەوە.
ئەوەشی خستەڕوو لە ئەگەری لێدانی قڕم لە لایەن ئۆکرانیاوە، هیچ دانوستانێک ئەنجام نادرێت و تەنیا هێرشكردنی تۆڵەسەندنەوە دەبێت و لەو كاتەدا ئەو ئۆکراینایەی کە لە ژێر دەستی کیێڤ ماونەتەوە هەمووی ڕووبەڕووی سوتاندن دەبێتەوە
ئەمە یەکەم جار نییە کە مێدڤیدێڤ و سەرکردەکانی ڕووسیا هەڕەشەی بژاردەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی دەكەن و جەختی لەسەردەكەنەوە
لە لایەكی ترەوە مۆسكۆ و ڕوسیا ئەوەیان ئاشكرا كرد كە هەردوولا ئاڵوگۆڕی بەندكراوانی جەنگی یەكتریان كردوە، ڕوسیا ١١٦ سەربازی گیراوی ئۆكرانی و چەند كوژراوێكی خۆبەخشی بیانی ڕادەستی ئۆكرانیا كردۆتەوە