لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا کۆردیناسیۆنی ئەوروپا و دەرەوەی وڵاتی هاوپەیمانی رەنج و ئازادی پێکهێنرا
لە کۆبونەوەکەدا راگەیەندرا کە هەموو پارتەکان بە پێکهاتەکانی خۆیانەوە کۆبونەوە ئەنجام دەدەن و لە هوموو شارەکان کە دەنگدەری لێیە تاوەکو ١٥ی شوبات کۆمسیۆن و کۆمیتەکان پێکدەهێندرێن.
راگەیەندرا کە ئەو کۆمسیۆنەی لە ١٣ کەس پێهاتووە، رۆژانە کار بۆ هەڵبژاردنەکان دەکەن، هاوکاری پلانەکان دەکەن و چاودێری کار و چالاکیەکان دەکەن، هەروەها کاری کۆنتڕۆڵکردن و رێکخستن دەکەن.