پرسەنامەی تەڤگەری ئازادی بۆ کۆچی دوای کوێستان داودیی

309
0
هاوبەشی :

پرسەنامەی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بە هۆی کۆچی دوایی ژنە تێکۆشەری کورد کوێستان داودیی.

دەقەی پرسەنامەکە.

پرسەو سەرخۆشی خۆمان دەردەبڕین بۆ کۆچی دوایی ژنە تێکۆشەری کورد کوێستان داودیی، کە ژنێکی دیبلۆماتکار و سیاسەتمەدار و خەباتکار بوو، خەمخۆری دۆزی ژن و دۆزی گەلەکەی بوو، تێکۆشەرێکی ماندوونەناسی بوو هەموو ژیانی لە نێو تێکۆشاندا بوو. ئەو کاتانەشی کە لە دەروەی کوردستان و لە غەریبی بووە ژیانی لە خەباتی دیبلۆماسیدا وەک ژنێکی پێشەنگ خستووەتە خزمەت ئەو دۆزەوە و خەباتێی بێوچانی بەڕێوەبردوە.

لێرەشەوە جارێکی تر، پرسەو سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی رێبوار رەشیدی هاوژینی هاوسەرۆکی پێشوتری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان و بنەماڵەی کۆچکرد و گەلە ئازادییخوازەکەمان دەکەین، لەبەرامبەر لە دەستدانی ژنە تێکۆشەری کورد کوێستان داودیی دا، رۆحی شادبێت و  تەمەن درێژی بۆ ئەندامانی بنەماڵەکەی و هاوبیرەکانی دەخوازاین.

 

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان

٢٦ \ ١ \ ٢٠٢٣

هاوبەشی :