ساجید جاوید بەرپرسی كەرتی تەندروستی بەریتانیا داوا دەكات سەردانی پزیشك ٢٠ پاوەند و نەخۆشخانەی ٦٦ پاوەند بێت

262
0
هاوبەشی :

سیستەمی دەسەڵاتداری جیهانی كەوتۆتە قەیرانێكی ئابووری قوڵەوە و ڕۆژانە زیاتر لە جاران هێرش دەكاتە سەر ژیان و گوزەرانی خەڵك و دەست دەبات بۆ قووتی خەڵكی هەژار و تێكڕای چین و توێژەكانی تری كۆمەڵگە ، ئەم سیستەمە دژە مرۆڤایەتیە و تاڵانچیە بە تەواوەتی دەستی كردوە بە خالیكردنەوەی سفرەی هەژاران و دزینی داهات و ڕەنجی كۆمەڵگە، هەر ڕۆژ هەڵدەسیت تەواوی كەلوپەل و پێویستیەكانی ژیان نرخەكانیان دەچنەسەر و گرانتر دەبن وبارو دۆخی خەڵكی زیاتر خراپ دەبێت بە تایبەتی لە هەموو بوارەكانی ژیان و كەرتە خزمەتگوزاریەكاندا ئەمە جگە لەوەی لە جیهاندا شەڕێكی مالوێرانكەر لە زوربە شوێنی ئەم جیهانە دەستی پێكردوە و پەلی كێشاوەتە ناو ئەوروپاوە ، ئەم شەڕانە بەردەوام قازانج و دەسەڵاتی سەرمایەداران دەپارێزێت و ڕۆژانە ڕەنج و داهات و گیانی خەڵكی هەژار هەڵدەڵوشێت لەبپێناوی درێژە پێدانی سیستەمی دەسەڵاتداری ستەمكار.

ئەم بارو دۆخەش دەوڵەتی بەریتانیا گرتۆتەوەو ژیانی خەڵكی ڕۆژ بەڕۆژ خراپتر دەبێت ، نرخی خۆراك و پێویستیەكانی ژیان و سوتەمەنی و تەواوی پێویستیەكانی تری ژیان ڕۆژانە گرانتر دەبێت و ژیانی ڕۆژانە قورستر دەبێت .

بەرپرسی كەرتی تەندروست ساجید  جاوید داوا لە حكومەت دەكات كە بۆ لەمەولا نرخی هەرسەردانیەك بۆ لای پزیشكی خانەوادە ٢٠ بیست پاوەند بێت و سەردانی نەخۆشخانە بەشی فریاگوزاری خێرا ٦٦ پاوەند بێت بەمەش خەلكی هەژار بۆ پرسینەوەی تەندروستی خۆیان زۆر گران دەبێت و یاخود هەر ناتوانن سەردانی پزیشك بكەن بۆ لەمەولا ژیان بۆ هەژاران زۆر سەخت دەبێت

هاوبەشی :