ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوا لە سوریا دەکات، گەمارۆی سەر گەڕەكی شێخ مەقسودی كوردان لە حەڵەب هەڵبگرێت

275
0
هاوبەشی :

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی پەردە لەسەر خراپی دۆخی دانیشتوانی گەڕەكی شێخ مەقسودی حەلەب هەڵدەدات و داوا لە سوریا دەکات، گەمارۆی سەر ئەو گەڕەكە هەڵبگرێت.

لە مانگی نیسانی ساڵی ڕابردووەوە، ڕژێمی سوریا گەمارۆی خستووەتە سەر گەڕەکی شێخ مەقسودی حەلەب و ڕێگە بە چوونی سوتەمەنی و پێویستی نادرێت بۆ ئەو ناوچەیە و بەوهۆیەوە، سەرەتای ئەم مانگە، منداڵێک بە ناوی ویسام سیدۆ لە گوندی قرتاب لە ناوچەی شەرای داگیرکراوی کانتۆنی عەفرین گیانی لەدەستدا.

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لەسەر ئەو پرسە هاتەدەنگ و ڕایگەیاند، بەھۆی ئەو ئابڵوقەیەوە، پێداویستییە پزیشکییەکان بەرەو لەناوچوون دەچن، ھاوڵاتیان لە نەبوونی سوتەمەنیشدا پاشماوەی پلاستیکی و خۆڵ و خاشاک دەسووتێنن تاخۆیان لە سەرما و سۆڵە بپارێزن.

ئەو ڕێكخراوە داوا لە سوریا دەکات، ئابڵوقەی سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسودی کورد نشین و ئەشرەفیە لە حەڵەب ھەڵبگرێت، کە دەیان ھەزار ھاوڵاتیان تێدادەژین کە ژمارەیەکی زۆریان ئاوارەی ناوخۆی وڵاتن.

هاوبەشی :