بەرەبەیانى ئەمڕۆ لە باکوری کوردستان و لە سنوری شار مێردین دەستڕێژی گولە لە ئۆتۆمبێلێک کرا کە لە هەرێمی کوردستان چووەتە باکوری کوردستان و پێنج هاوڵاتی تێدا بوو، لە ئەنجامد ٤ لەو هاوڵاتیانە گیانیان لە دەست داوە و ١ كەسیشیان بریندار بووو ، ئەو هاوڵاتیانە خەڵكی شاری دهۆكی باشوری كوردستانن.

ڕووداوەكە لەسەر رێگەی ئیپەک لە نێوان خۆسەر و نسێبین لە کۆشکی سەرچخان ڕوویداوە. هێرشبەران لە شوێنی رووداوەکە هەڵاتوون.

لەئێستادا لێکۆڵینەوە لەلایەن لایەنە پەیوەندییدارەکان لە هەردوو حکومەتی تورکیاو هەرێمی کوردستانەوە لەسەر ئەو ڕووداوە دەستی پێکردوە.

بە گوێرەی هەواڵەكانی باشوری كوردستان كەسوكاری قوربانیەكان ئاشكرایان كردوە، ئەو خێزانە هیچ کێشەیەکى کۆمەڵایەتى یان سیاسیان لەگەڵ هیچ کەس و لایەنێک نییە، ئاماژەیان بەوە كردوە  لەئێستادا ئامادەکاری دەکرێت بۆ گەڕاندنەوەى تەرمی ئەو هاوڵاتیانەو ئەوانەشى بریندارن دوای چارەسەر دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.