لە سلێمانی سیمینارێك لەژێر ناوی ( شەڕی تایبەت چییە و چۆن بەرەنگاری ببینەوە ) بەڕێوەدەچێت
ڕۆژی دووشەممە ، ڕێكەوتی ١٦ كانونی دووهەم ٢٠٢٢ ، كاتژمێری ٢ پاشنیوەڕۆ ، تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگەی كوردستان هەڵدەسێت بە بەڕێوەبردنی سیمینارێك بۆ نوسەر و ڕۆژنامەوان بەڕێز ( حەسەن جودی ) لە هۆڵی خاك تەنیشت هۆڵی تەوار لە شاری سلێمانی.
سیمینارەكە لەژێر ناوی ( شەڕی تایبەت چییە و چۆن بەرەنگاری ببینەوە؟ ) ، لە سیمینارەكەدا بەڕێز حەسەن جودی شرۆڤەی ( مێژوو ، ستراتیژ ، ئامانجەكانی ، شێوازەكانی ، ئامڕازەكانی و لێكەوتەكابی ) شەڕی تایبەت بۆ ئامادەبوان دەكات.
تەڤگەری ئازادی بانگەوازی خەڵكی سلێمانی و شوێنەكانی تریش دەكات بە بەرفراوانی بەشداری ئەو سیمینارە بكەن