شۆڕشی ( ژن ژیان ئازادی ) بە پێشەنگایەتی ژنان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر بڵێسە دەسێنێت

286
0
هاوبەشی :

شۆڕشی ( ژن ژیان ئازادی ) بە پێشەنگایەتی ژنان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر بڵێسە دەسێنێت

شۆڕشی ژن ژیان ئازادی تا دێت پەرەدەسێنێت و بەردەوام دەبێت تا بەدیهێنانی ئازادی بۆ گەلانی ئێران.

لە زوربەی شارەكانی رۆژهەڵاتی کوردستان، چالاکیی شەرمەزار كردن و تاوانباركردنی دەوڵەتی كۆنەپەرستی ئێران بەردەوامە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لە ( هرانا ) دەستكەوتوە چالاکییەکانی شەرمەزار و تاوانباركردنی كۆماری پەت و سێدارە زیاتر لە ١٦١ شاردا بڵاوبووەتەوە. بەپێی چەند سەرچاوەیەكی هێزە بەرهەڵستكارەكانی ڕژێم ، بەلایەنی کەمەوە ٧٥٠ کەس کوژراون و ماڵپەڕێکیش ناسنامەی ٦٠١ کەسی کوژراوی بڵاوکردوەتەوە.

لە شارەكانی كوردستان چالاكیە ناڕەزایەتیەكان و هێرش كردنە سەر دەزگانی دەوڵەت بەردەوامە ،لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەنجان بە کۆکتێل مۆلۆتۆڤ دامەزراوەکانی پڕوپاگەندەی دەوڵەتیان سوتاند.

دەوڵەت هێزە چەکدارەکانی لە شارەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان زیاتر كردوە ، لە شاری جوانرۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێزەكانی دەوڵەت تا درەنگانی شەو بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش بە شارەکەدا دەگەڕێن و كەسانی وڵاتپارێز لە ماڵەكانی خۆیاندا قۆڵبەست دەكەن و ڕاپێچی زیندانیان دەكەن.

فەرماندەییەکی سوپای پاسداران بە ناوی )قاسم فەتحوڵایی) فەرماندەی ناوەندی بەسیج کوژرا

هاوبەشی :