سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە ڕاگرتنی دەوامی فەرمی لە سەرجەم پارێزگاکانى عێراق
بەهۆكاری كەش و هەوایەكی ساردەوە بارانی بارین لە زوربەی شارەكانی عێراقو بارینی بەفر لە ناوچە شاخاویەكانی كوردستان و بوونی ئاو هەوایەكی سارد، حكومەتی عێراق بڕیاریدا ڕۆژی پێنج شەممە پشووی فەرمی لە تەواوی عێراق.
ئەمڕۆ بەفربارین لە كوردستان دەستی پێكرد ، وەك لە هەواڵەكاندا ڕاگەیەندرا و كەشناسی هەرێم پێشبینی كرا بوو.
سەرەتا لەشاخ و شوێنە ساردەكان بەفر بارین دەستی پێكرد و دواتر لە شاری پێنجوین بەفر باری و لە ئێستادا ( چوارشەممە ، ٤ كانونی دووهەمی ٢٠٢٣) لە شاخی گوێژە و ئەزمەڕ لە سلێمانی بەفر دەبارێت و پێشبینیش دەكرێت ناو شار بگرێتەوە.
بۆ ئەو مەبەستە خەڵكی شار چونەتە دەرەوە و سەردانی شاخی گوێژە و ئەزمەڕیان كردوە بۆ چێژ وەرگرتن لە بەفربارین