عەلی كەریمی پەرتوكێكی لە لایەن دەزگای غەزەلنوسەوە چاپكراوە كە تێدا باسی یادەوەریەكانی خۆی دەكات.
پەرتوكە لەژێر ناونیشانی (سنورە ژێر پێخراوەكان) ەوە گەیەنراوەتە چاپ
نوسەر و سیاسەتمەدار لە شاری مهابادی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە دایك بووە ، بۆ خوێندن ڕووی لە شاری تەبرێز كردوە و دواتر بەشداری شۆڕشی كردوە بوەتە پێشمەرگە ، لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان و باشوری كوردستان پێشمەرگایەتی كردوە و دژی هەردوو حكومەتی داگیركەری ئێران و عێراق جەنگاوە.
لە ئێستادا عەلی كەریمی لە وڵاتی سوید ژیان بەسەردەبات و بە كاری چالاكی سیاسی و ڕۆژنامەوانیەوە خەریكە