ژنان و گەنجانی تێكۆشەر لە قەلادزێ دژی گۆشەگیری و بەكارهێنانی چەكی كیمیایی چادریان هەڵدا
ئەمڕۆشەممە، ڕێكەوتی٣١ دێسەمبەری ٢٠٢٢ گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی خەباتگێڕ لە شاری قەڵادزێ لە هەرێمی پشدەر ،هەستان بە هەڵدانی چادرێك لە ناو باخی شاری قەڵادزێی ئیدارەی ڕاپەڕین.
لە چادرەكەدا چەندین بەڵگەی چەكی كیمیایی ، نامیلكەی بەكارهێنانی چەكی كیمیایی و وێنەی شەهیدەكانیان نمایش كرا و بڵاوكرانەوە ،ئەمە جگە لە كتێبەكانی ڕێبەر ئاپۆ
ئەم چالاكیەی گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی خەباتگێڕ لە دژی گۆشەگیری، بەکارھێنانی چەکی کیمیایی و پشتیوانی لە بەرخۆدانی گەریلا بەڕێوە دەچێت و تیایدا ستاندی کتێب و نامیلکە و بەڵگەی بەکارھێنانی چەکی کیمیایی نمایشکرا.