داگیركەری تورك ١٤ جار بە چەكی كیمیایی و جارێكیش بە بۆمبی قەدەغەكراو هێرشی كر

112
0
هاوبەشی :

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سوپای داگیركەری تورك ١٤ جار بە چەكی كیمیایی و جارێكیش بە بۆمبی قەدەغەكراو، بە دەیان جاریش بە كاتیوشا، تانك و چەكی قورس سەنگەرەكانی بەرخودانی گەریلایان لە نزیك ناوچەی چەمچۆی سەر بە شارەدێی شێلادزێی سەر بە ئامێدی بۆردومان كردووە.

هەپەگە ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو بۆردومانە لە سەرلەبەیانی ڕۆژی ٢٩ی كانونی یەكەمەوە تا ئێوارە بەردەوام بوو.

هاوبەشی :