هێزەكانی ڕزگاری عەفرین ٤ سەربازگەیان كۆنتڕۆڵ كرد، ١٢ سەرباز كوژرا

232
0
هاوبەشی :

 

هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانیەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان چەندین چالاكی وەڵامدانەوەیان دژی بنكەو سەربازگەكانی سوپای داگیركەری تورك ئەنجامداوە، گورزی قورسیان لە چوار سەربازگەی سوپای داگیركەر داوە و كۆنتڕۆلیان كردوە  دەستگیراوە بەسەر كەلوپەلە سەربازیەكاندا و هەندێكیان لە ناوبراون، كە تێدا ١٢ سەرباز و چەتە كوژراون و  بریندارێكی زۆریش هەیە ژمارەی بریندارەكان نازانرێت..

هێزەکانی رزگاریی عەفرن ڕایان گەیاند، لە ناوچەکانی باب و شێراوا چالاکی تایبەتمان بۆ تۆڵەسەندنەوەی شەهیدەکانمان ئەنجامدا، کە لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ١٩ی تشرینی دووەمدا شەهید ببوون.

ڕۆژی ٢٦ی کانوونی یەکەم لە ناوچەی شێراوا هێرشێك لە دژی ٤ سەربازگەی سوپای تورکی داگیرکەر ئەنجامدرا. شەو لە چوار قۆڵەوە هێرش کرایە سەر ئەو بنکانە. دوای پێکدادانەکان کۆنترۆڵی هەر ٤ سەربازگەکە کەوتە دەست هێزەکانمان، لە سەرەتادا ٩ داگیرکەر کوژران. چەندین چەك و تەقەمەنی و ئامێری ئەلەكترۆنی و سەربازی  كەوتە دەست هێزەكانمان و چەندینی تریش لەناوبران لەوانە ئوتونبێلێكی سەربازی هەمەر

دواتر دوژمن ویستی تەرمەکانی بگوێزێتەوە، جارێکی دیکە هێزەکانمان هێرشیان کردە سەر داگیرکەران و لەوێش ٣ داگیرکەری تریش کوژران.  ١٢ داگیرکەر کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون، بەڵام ژمارەی بریندارەکان ڕوون نەبووەتەوە.

هەروەها لە ڕۆژی ٢٢ی کانوونی یەکەمیشدا، لە گوندی تویس-ی ناوچەی باب لە دژی سەربازگەی سوپای تورکی داگیرکەری چالاکییەک ئەنجامدرا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا ٢ سەربازی داگیرکەر برینداربوون.

هاوبەشی :