ڕۆژی دوشەممە نرخی لیرەی توركی لە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراودا زیاتر دابەزی

306
0
هاوبەشی :

لیرەی تورکی بەردەوام لە داڕماندایە و نرخی زیاتر دێتە خوارەوە بەرامبەر بە دراوە جیهانیەكانی تر ئەمەش بە هۆكاری بەڕێوەبردنی سیاسەتی هەڵەی ئەردۆگان و حكومەتەكەی

ڕۆژی دوشەممە، لەكاتێكدا كۆتای ساڵی ٢٠٢٢ نرخی لیرەی توركی لە دابەزیندا بوو لە بەرامبەر دراوە جیهانیەكانی تردا لە بازاڕدا وە مامەڵە زۆر بە كەمی بە لیرەی توركیەوە كرا.

ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ بڵاویکردەوە کە دراوی تورکیا لە ( 0.2 %)  هاتۆتە خوارەوە ، نرخی یەك دۆلار بەرانبەر 18.690 لیرە  ئاڵوگۆڕی پێكراوە

جێی سەرنجە ئەردۆغان تورکیای گەیاندۆتە خراپترین قەیرانی ئابووری لە مێژوودا، کە بووەتە هۆی گرانبوونی ژیان و گران بوونی زیاتری كەلوپەلەكان و پێویستیەكانی ژیان

 

هاوبەشی :