لە پاریسی فەڕەنسا،خۆپیشاندان دەستی پێكرد
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٦ دێسەمبەری ٢٠٢٢ لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا ، هەزاران كورد ڕێپێوانێكی مەزن بەڕێوە دەبەن .
لەكاتی ئامادە كردنی ئەم هەواڵەدا ڕێپوانەكە بەڕێوە دەچێت و ستێرك تیڤی بە لایڤ پیشانی دەدات
خۆپیشاندانی هەزاران کورد لە پاریس دژی هەردوو کۆمەڵکوژییەکەی شۆڕشگێڕانی کورد لەو شارە دەستپێکرد.
لە ئێستادا .هەزاران کورد و دۆستانیان لە ناوەندی کەلتووریی ئەحمەد کایا، کە کۆمەڵکوژیی ٢٣ی کانوونی یەکەمی تێدا کرا گردبونەوە و بە ڕێپێوانێكی مەزن و هەڵگرتنی وێنەی شەهیدانی هەردوو كۆمەڵكوژیەكە و ڕێپێوانیان بەرەو ناوەندی زانیاری کوردستان دەستپێكرد كە كۆمەڵكوژی ٢٣ ئەم مانگەی تێدا كرا.
خۆپیشاندەران چەندین دروشمی شۆڕشگێڕانە دەڵێنەوە؛ بە گەیشتنیان بە ناوەندی زانیاریی کوردستان، ئامادەكاری كراوە بۆ خوێندنەوەی چەندین وتار و لێدوان و داواكردنی دەستبەجێی هەردوو كۆمەڵكوژیەكە