دەوڵەتی عێراق بە فەرمانی كۆماری پەت و سێدارە،هەڕەشە لە پارتەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەكات

211
0
هاوبەشی :

بە گوێرەی ئەو هەواڵانەی كە گەیشتونەتە میدیاكان لە باشوری كوردستان و عێراق ، پەیامێكی نهێنی دەولەتی عێراق ئاشكرا دەبێت سەبارەت بە پارت و ڕێكخراوە بەرهەلستكارەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان ، لەو پەیامەیدا ئاشكرا بووە حكومەتی عێراق داوا لەو پارتانە دەكات كە خاكی عێراق بەجێبهڵن و بارەگاكانیان چۆڵ بكەن و چیتر خاكی عێراق بەكار نەهێنن بۆ كردەوە سەربازیەكان ، چونكە ئەوەی ڕوودەدات دەبێتە هۆكاری دروستبونی ئاژاوە و شڵەژان و نائارامی لە هەرێمی کوردستاندا.

سەرکردەیەكی سەر بەهاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە ناوی ( تورکی جەدعان )  لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئەو پەیامەی ئاشكرا كردوە ، وتویەتی حكومەتی عێراق پەیامێكی نهێنی گەیاندۆتە ئەو پارت و ڕێكخراوانەو ئاگاداركراونەتەوە ئەوان نیگەرانن لەو دۆخەی ڕوودەدات لە كوردوستان،  لەبەرامبەردا حكومەتی عێراق بێدەنگنابێت ‌و مافی خۆیانە لەپێناو پاراستنی سەروەریی عێراقدا دەستتێوەردان بکەن.
كۆمارى پەت و سێدارەی ئێران ماوەیەك لەمەو پێش حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستانی ئاگادار كردبوەوە لە چالاكیه‌كانى ئه‌و پارت و ‌ڕێكخراوانەی ڕۆژهەڵات كە بارەگایان هەیە لە باشوری كوردستان و بە هەردوولای ڕاگەیاند بوو كە چالاكی ئەوانەڤدەبێت سنوردار بكرێت ئەگەر نا ئێران هێرشی زیاتر دەكاتە سەر باشور.

هاوبەشی :