كۆنگریسی ئەمریكی داوای سزادانی ڕژێمی ئێرانی دەكەن لەسەر لە سێدارەدانی خۆپیشاندەرانی هاوڵاتیانی ئێران

212
0
هاوبەشی :

بەردەوام دەسەڵاتدارانی ئێران گوێ لە بانگەشە نێودەوڵەتییەکان ناگرن بۆ وەستاندنی شەپۆلی لەسێدارەدانی هاوڵاتیانی ئێران كە بەشداریان كردوە لە خۆپیشاندانەكانی ئێران كە ماوەی زیاتر لە سێ مانگە بەردەوامە ، ئەو وڵاتە بانگەشەی ئەوە دەكات  ئەو جۆرە بانگەشانە لە دەوڵەتانی ڕۆژئاواوە دەستتێوەردانە لە کاروباری ناوخۆی ئێران

لە سەرەتای ئەم مانگەدا، دەسەڵاتدارانی ئێران چەندین كەسانی دەستگیرکراوی خۆپیشاندەكانی شۆڕشی ( ژن ژیان ئازادی) لە سێدارە دا، کە زیاتر لە سەد ڕۆژە سەرهەلدان ئەو وڵاتەی گرتەوە و زۆربەی گەلانی ئێرانی بەشدارن.

یەکەم لە سێدارەدان لە دژی ( محسن شكاری ) لە 8ی ئەم مانگەدا جێبەجێ كرا، ئە و تەنها تەمەنی “23” ساڵ بوو،  ئەمەش دوای ئەوەی دادگاییەکی گاڵتەجاڕی  ئەو گەنجەیان کرد،  سزای دووەم بە ئاشکرا لە شاری باکوری ڕۆژهەڵاتی مەشهەد دژی  “مەجید ڕەزا رهنورد”، 23 ساڵ جێبەجێ كرا، ئەو لە سێدارەدانانە پەیامێکی ئاشکرایە بۆ خەڵكی شۆڕشگێڕی ئێران ، کە چارەنووسی هەموو ئەوانەی کە دژ بە دەسەڵاتن، لە سێدارەدانە.

ئەمنستی ئینتەرناشناڵ داوای بەپەلەی لە تەواوی جیهان کرد دەستبەجێ کار بکەن و فشار بخەنە سەر ڕژێمی ئێران بۆ ڕاگرتنی هەڵمەتی لەسێدارەدانی خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز و جەختیشی کردەوە کە زۆرێک لە دەستگیرکراوان لە زیندانەکانی ئێران ڕووبەڕووی سزای لەسێدارەدان دەبنەوە ئەگەر ڕژێمی ئێرانی لە زووترین كاتدا نەوەستێنرێت.

لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا داوایكرد كە بەڕێوبەرایەتی سەرۆک جۆ بایدن بە بەردەوامی لێپرسینەوە بكات لە بەرپرسانی ئێرانی كە بەرپرسیارن لە توندوتیژی بەرامبەر خەڵكی ئێران بێ جیاوازی دژی خۆپیشاندانەکانی ئێران

لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا ڕۆژی یەکشەممە لە ئەکاونتی تویتەر ڕایگەیاند کە پێویستە بە توندی وەڵامی ڕژێمی ئێرانی بدرێتەوە بە زیادبوون و هەڵكشانی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە

پریشکی ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی ئێران  بۆ زیاتر لە سەد ڕۆژە بەردەوامە ، ئەم خۆپیشاندانانە  لەناوچە کوردنشینەکان دەستی پێکرد، ئەوەش بەهۆی كوشتنی ژینا ئەمینی لە تاران ، ئەو کچە کوردەی لە 16ی ئەیلولدا  لە سەر نە پۆشینی حیجاب بە شێوازی یاسایی لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقەوە توندو تیژی كراو دواتر لە نەخۆشانە بەو هۆكارەوە گیانی لەدەستدا

هاوبەشی :