ئەو کەسەی کۆمەڵکوژییەکەی پاریسی ئەنجامدا، بە بیانوی ئەوەی تەندروستی جێگر نیە بڕیاری دەستگیرکردنەکەی هەڵوەشایەوە.

219
0
هاوبەشی :

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی داواکاری گشتیی پاریس، لەسەر داوای ئەو پزیشکەی چاودێری دۆخی تەندروستی هێرشبەری کۆمەڵکوژییەکەی پاریسی کردووە، دەستگیرکردنەکەی بەبیانوی نەگونجاوی زیندان بۆی هەڵوەشاندووەتەوە.

بەپێی میدیاکانی فەرەنسا، هێرشبەرەکە بەهۆی ئەوەی تەندروستی جێگیر نیە ڕێگری دەکرێت لەوەی لیکۆڵینەوەی لەگەڵ بکرێت.

هەرچەندە چەند کاتژمێرێک پیش ئێستا وەزیری دادی فەرەنسا ڕایگەیاندبوو، لێکۆڵینەوەکە بەردەوامە، بەڵام بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی داواکاری گشتی فەرەنسا دەردەکەوێت کە تا ئێستا لێدوانی بکوژەکە وەرنەگیراوە.

هاوبەشی :