دەمیرتاش لێدوانی دا ،لەسەر كۆمەڵكوژی كوردان لە پاریس

250
0
هاوبەشی :

سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان -هەدەپە دەربارەی هێرشەکەی پاریس لێدوانی دا و جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كەب پێویستە حکومەتی فەرەنسا تەواو لایەنە پەیوەندی دارەكان بە هێرشە چەكداریەكەوە ئاشکراکردنی هەموو لایەنەکانی پەیوەندیدار بە هێرشی پاریس.

لەمبارەیه وه دەمیرتاش سەرەخۆشی لەکەسوکاری قوربانیانی ئەو هێرشە خوێناوییەی کرد بۆ سەر ناوەندێكی ڕۆشنبیری کورد لەپاریس و داوای لەدەسەڵاتدارانی فەرەنسا کرد چۆنیەتی ئەنجامدانی ئەو كارە تیرۆریستیە هێرشەکە بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بكەن ، ئەوەش ئاشكرا بكەن كە كێی لە پشتەوەیە ئەو هێرشە چەكداریە

پارتی دیموکراتی گەلان -هەدەپەی بەرهەڵستکاری تورکیا، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کە ئەوان پێشبینی ئەوە دەكەن کە کێ لە پشتەوەی ئەو هێرشە كۆمەڵكوژییەی پاریسە، کە ئەمەش ئاماژەیەکی ئاشکرایە كە دەزگای میتی هەواڵگریی ڕژێمی تورکیا لە پشتە

ڕۆژی هەینی چەکدارێکی فەرەنسی تەمەن 69 ساڵ هەڵیکوتایە سەر ناوەندێکی ڕۆشنبیری کوردی لە پاریس و سێ کەسی تێدا كۆمەڵكوژ كرا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون

هاوبەشی :