تەڤگەری ئازادی هێرشە كۆمەلكوژیەكەی پاریسی شەرمەزار كرد

171
0
هاوبەشی :

لە ستێرك تیڤی وەرگیراوە

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، کۆمەڵکوژییەکەی دوێنێی پاریس هەوڵێکی تری ترسنۆکانەی ناوەندە شەڕانگێزەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرە و بە هێرش بۆ سەر هەموو گەلی کورد لەقەڵەمی دەدات، داواش لە وڵاتی فەرەنسا دەکات، بکەرانی ئاشکرابکەن و بیدەنە دادگایەکی دادپەروەرانە.

دەستەی هاوسەرۆکایەتیی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا لەبارەی کۆمەڵکوژییەکەی دوێنێی ناوەندی کەلتووریی ئەحمەد کایا لە پاریس ڕایگەیاندووە:”تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ئەو هێرشە شەرمەزار و ئیدانە دەکات، بە هەوڵێکی تری ترسنۆکانەی ناوەندە شەڕانگێزەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەری دەزانێت”.

ئەوەش هاتووە:”ئەنجامدانی ئەم تیرۆرە کە هاوکاتە لەگەڵ ئامادەکارییەکانی ئەو ناوەندە بۆ ساڵیادی شەهادەتی هەڤاڵ ساکینە و هەڤاڵەکانی، لە هێرشێکی شکستخواردووی سوپای داگیرکەر زیاتر هیچی تر نییە، چونکە سوپای داگیرکەر بەرانبەر گەریلاکانی ئازادی لە شکست و هەڵهاتن زیاتر هیچیان پێ ناکرێت، بۆ پەنا دەبەنە بەر ئەم جۆرە تیرۆرانە بەرانبەر خەڵکی مەدەنی و هونەرمەندان”.

هاوبەشی :